دوای دوو ڕۆژ جارێكی تر نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رز بووه‌وه و بەرزترین نرخی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا تۆمار كرد.
100 دۆلار له بازاڕه‌كانى عێراق به‌رانبه‌ر 125.300 دیناری عێراقییه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م، شۆخان عه‌بدوڵا بریكاری كۆمپانیای تاك نرخ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێسته نرخی هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 124.750 هه‌زار دیناری عێراقی له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر ده‌فرۆشرێت و به 125 هه‌زار دیناری عێراقی دێته كڕین".
زیاتر گوتی، "به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر دینار، به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌یه له‌وانه: کورتهێنانی بودجه‌ی عێراق - كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌گی دراوی بیانی له بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌هۆی دابه‌زینی به‌های نه‌وت - ناته‌واویی دۆخی ته‌ناهیی عێراق به‌تایبه‌ت به‌غدا - به‌رده‌وامیی فشاره‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر میلیشیاكانی عێراق و چه‌ندان هۆكاری تریش".
لای خۆیه‌وه حه‌مزه ناسر دلێمی بریكاری كۆمپانیای دلێمی بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له به‌غدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رانبه‌ر 125.300 دیناری عێراقییه."
پێویسته بگوترێت كه مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری پێشووی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له 11ی ئه‌یلوولی ڕابردوو ئاشكرای كرد، "قه‌رزه‌كانی عێراق ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر و زۆرتر ده‌بن و ئێسته‌یش كۆی گشتی قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی گه‌یشتووه‌ته 134 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. ئێسته عێراق بڕی 25 ملیار دۆلار قه‌رزی سیادی له‌سه‌ره و پێویسته له ماوه‌ی 2020 تا 2028 كۆی ئه‌و قه‌رزانه بداته‌وه، ئه‌وانه‌یش قه‌رزه‌كانی یانه‌ی پاریسن.