ئه‌مال یه‌حیا مه‌عله‌م - دووه‌م باڵوێزی ژن له سعوودیه و باڵوێزی نوێی وڵاته‌كه‌ی له نه‌رویج
به فه‌رمانێكی شا سه‌لمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیزی ئال سعوود پاشای ته‌ختی
سعوودیه، له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا دووه‌م ژن بۆ پۆستێ باڵوێز دیاری كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌مالی كچی یه‌حیا مه‌عله‌می وه‌ك دووه‌م ژنی سعوودی بۆ پۆستێ باڵوێزی نوێی وڵاته‌كه‌ی له نه‌رویج سوێندی یاسایی خوارد.
به‌ر له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شازاده ڕیمای كچی به‌نده‌ر ئال سعوود وه‌ك یه‌كه‌م باڵوێزی ژنی سعوودی له ئه‌مه‌ریكا له واشنتن ده‌ستبه‌كار بوو، ئه‌مڕۆیش دووه‌م ژن به‌ناوی ئه‌مالی كچی یه‌حیا مه‌عله‌می وه‌ك باڵوێزی نوێی وڵاته‌كه‌ی له نه‌رویج سوێندی یاسایی خوارد و ئه‌و مێژووه‌ی بۆ خۆی تۆمار كرد.
ئه‌مالی كچی یه‌حیا مه‌عله‌می كه ئێسته دووه‌م باڵوێزی ژنه له سعوودیه و باڵوێزی نوێی وڵاته‌كه‌یه‌تی له نه‌رویج، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌شقكردن بووه له وڵاته‌كه‌ی، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه له بواری ڕاهێنان و گشه‌پێدانی مرۆیی له كه‌ندا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندان ساڵه نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سعوودیه بووه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له وڵاته‌كه‌ی له به‌رگریكردنی مافه‌كانی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی سعوودیه.