رووسیا پێشنیازه پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كات و داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ته‌ناهیی كه‌نداو، ئه‌مه‌ریكا به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ كه‌نداو و ناوچه‌كه و پێویسته پێشنیازێك بخرێته روو كه بۆ دۆخه‌كه سوودی هه‌بێت.
نیازی رووسیا لەو پڕۆژەیە تەنیا بۆ ئەوەیە جێپێی خۆی لە کەنداو بکاتەوە
.
كیڵی كرافت نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش رای گه‌یاند، هیچ پێویست ناكات رووسیا پێشنیاز له‌باره‌ی كێشه‌ی كه‌نداو بخاته روو، ده‌بێ ئێران ملكه‌چی ئه‌و یاسا و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییانه بێت كه له‌باره‌ی كه‌نداوه‌وه ده‌رچوون.
زیاتر له ساڵێكه رووسیا پێشنیازه پڕۆژه‌یه‌كی له‌ژێر ناوی "واتای ته‌ناهی گشتی له كه‌نداو" ئاماده كردووه و داوا ده‌كات، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ تاوتوێكردنی كۆ ببێته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێت و بۆ ئه‌م خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن، له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست رووسیا، بۆیه رووسیا داوای بانگهێشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی پڕۆژه‌یاساكه بكه‌ن.
ناردنی چه‌ك بۆ میلیشیاكانی عێراق پێشێلکردنی بڕیاری ژماره 1522ی ئەنجوومەنی ئاسایشە
.
سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه چوو، پێشنیازی كرد كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی رووسیا بكرێت و رای گه‌یاند، ئامانجی مۆسكۆ له‌و پێشنیازه "دروستبوونی هاوئاهه‌نگییه‌كی گشتییه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و ته‌نگژه‌كان له كه‌نداو".
باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سه‌رله‌به‌ری پێشنیازه‌كه‌ی رووسیای ره‌ت كرده‌وه و رای گه‌یاند، تا ئه‌وكاته‌ی ئێران پێڕه‌وی له یاسا و رێساكان نه‌كات، هه‌ر هه‌وڵێك له‌وباره‌وه بدرێت، بێ ئامانج ده‌مێنێته‌وه.
كرافت دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا بڕوای وایه ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئاشتی و ته‌ناهی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانین، كاتێك وڵاتان پشتی یه‌كتر ده‌گرن و به‌رانبه‌ر ئێران ده‌وه‌ستنه‌وه، ته‌ناهی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دنیا به‌گشتی مسۆگه‌رتر ده‌بێت.
زیاتر روونی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ دنیا رووبه‌ڕووی توێژێكی به‌ربڵاو له جووڵه‌ی تێكده‌رانه‌ی ئێران بووه‌ته‌وه، هه‌ر له پشتیوانی تیرۆریزمه‌وه تا په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كه دوورهاوێژه‌كان، تا ده‌گاته دنه‌دان و پاڵپشتی له گرووپه میلیشیاكان كه هه‌موو ئه‌وانه پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تین.
ئه‌و باڵوێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی رووسیا به لاڤرۆفی راگه‌یاند، پێم وایه رێچاره‌یه‌كی ئاسانتر هه‌یه، ده‌بێ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بوێری خۆی پێشان بدات و ئێران ناچار بكات له به‌رانبه‌ر پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رپرسیار بێت و وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه بداته‌وه، ئه‌وه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه ئێران له به‌رانبه‌ر به‌ڵێنه‌كانی راستگۆ نییه و هیچ پابه‌ندییه‌كی بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نییه.
لەبری ئەو هەوڵانە با ئەنجوومەنی ئاسایش بوێری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پێشان بدات
.
له‌باره‌ی رۆڵی ئێران له خۆشكردنی شه‌ڕی یه‌مه‌ن، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێران چه‌كی بۆ حوسییه‌كان ناردووه و ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی بڕیاری ژماره 2216ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه، ئه‌و چه‌كانه زۆربه‌یان بۆ به‌ئامانجگرتنی ناوچه بازرگانی و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه به‌كار هاتوون.
كیڵی كرافت دووپاتی كرده‌وه، ئێران له‌ڕێی تیرۆریستانی سوپای قودسه‌وه كۆمه‌ڵێك گرووپی میلیشیایی دروست كردووه و چه‌كی پێ داون، ئه‌وان سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه به ئامانج ده‌گرن كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاران له عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه و هۆزه عه‌ره‌به‌كان دنه ده‌ده‌ن موڵكوماڵی پێكهاته‌كانی تر داگیر بكه‌ن.
له سووریا گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به ئێران گه‌وره‌ترین مه‌ترسییان بۆ هاووڵاتییانی سووری و ئیسرائیل دروست كردووه، تاران به پاڵپشتی له گرووپه توندئاژۆكان چه‌ند هێنده په‌ره‌ی به تیرۆر له ناوچه‌كه داوه.
هاوكات باسی له‌وه‌یش كرد، ئێران به ناردنی چه‌ك بۆ حزبوڵای لبنان، بڕیاره‌كانی ژماره 1701 و 1559ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی پێشێل كردووه، به پشتیوانیكردن و ناردنی چه‌ك بۆ میلیشیاكانی عێراق پێشێلی بڕیاری ژماره 1522ی كردووه كه بۆ سه‌روه‌ری سیاسیی عێراق ده‌رچووه.
رووسیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به پێشنیازكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه جێپێی خۆی له كه‌نداو بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به‌شێك له ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌خاته ئه‌ستۆی مۆسكۆ به‌وه‌ی دنه‌ی ئێرانی داوه له دروستكردنی پشێوی له كه‌نداو و هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان.
پێشنیازه‌كه‌ی رووسیا ئه‌وه‌یه كه هێزێكی هاوبه‌ش بۆ پارێزگاری له ته‌ناهی كه‌نداو دروست بكرێت و ئه‌و هێزه له ئێران و وڵاتانی كه‌نداو پێك هاتبێت، هاوكات مۆسكۆ و واشنتن سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هێزه هاوبه‌شه بكه‌ن، ئه‌و پێشنیازه ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ره‌ت كرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك ده‌ركرد، سه‌رجه‌م گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران كارا كرانه‌وه و وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌نارده‌ی نه‌وتی له ئێران قه‌ده‌غه كرد، ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له‌و كاره وشككردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی گرووپه تیرۆریستییه‌كان بوو له عێراق و سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن، ئه‌و بڕیاره بووه هۆی ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی ناسه‌قامگیركردنی كه‌نداو بكات و رێ به تێپه‌ڕینی كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له گه‌رووی هورمز بگرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چه‌ندان وڵاتی ئه‌وروپی و ئاسیایی، كۆمه‌ڵێك كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی كه‌نداو كرد.