بۆ به‌رده‌وامی پاڵه‌په‌ستۆكانی واشنتن بۆ سه‌ر تاران، زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه و كۆنفرانبسه‌كان رایان گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو حاڵه‌تێكدا درێژه به‌و پاڵه‌په‌ستۆیانه ده‌دات. ئیلیۆت ئابرامز نوێنه‌ری تایبه‌تی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێرانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئه‌وكاته‌ی رژێمی ئێران ره‌فتاره‌كانی نه‌گۆڕێت، ستراتیجی پاڵه‌په‌ستۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت.
ستراتیجی پاڵه‌په‌ستۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوە بەردەوام دەبێت
ئیلیۆت ئابرامز ده‌ڵێ، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت و جیاوازیی نییه كێ له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێت به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه ستراتیجیی سیاسیی ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئاشكرای كردووه، كۆشكی سپی سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی كۆمه‌ڵێك گه‌مارۆی نوێیه بۆ سه‌ر ئێران و تا كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ر به فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به سه‌ردانێكی خۆی كردووه بۆ ئه‌وروپا و رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وروپا له‌باره‌ی ئێران گفتوگۆمان كردووه و هاوپه‌یمانانمان له ئه‌وروپا هه‌ر له به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیاوه تا فڕه‌نسا، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی پێوه‌ست به ئێران هاوڕای سیاسه‌ته‌كانی واشنتنن.
خوێندنەوەی بەرپرسانی ئێران بۆ سیاسەتەکانی بایدن هەڵەیە
ئابرامز له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه رای گه‌یاند، هه‌ندێك له ئێرانییه‌كان به‌جۆرێك له بابه‌ته‌كه تێگه‌یشتوون كه ئه‌گه‌ر تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كان تووشی شكست بێت، گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران كۆتاییان پێ دێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی لابردنی گه‌مارۆكان زۆر ئاسان بێت! ئه‌وه تێڕوانینێكی هه‌ڵه‌یه و هیچ كات روو نادات. ئێمه تۆڕێكی به‌ربڵاومان له گه‌مارۆكانی دژ به ئێران دروست كردووه و ئه‌و گه‌مارۆیانه له‌جێی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و تا ئه‌و كاته‌ی رژێمی ئێران به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیدا نه‌چێته‌وه، هه‌ر كه‌سێك ببێت به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كۆشكی سپی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ربكه‌وێت، تاران به خێرایی مل بۆ رێككه‌وتنێكی نوێ له‌باره‌ی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران توانای ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه تا چوار ساڵی تر به‌رگه‌ی گه‌مارۆكان بگرێت و ده‌ڵێ، من پێم وایه سیاسه‌تی پاڵه‌په‌ستۆ خستنه‌سه‌ر ئێران ئامانجی خۆی پێكاوه و توانیویه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بكات.
تا ئەوکاتەی ئێران مل بۆ رەککەوتنێکی نوێ نەدات فشارەکان بەردەوام دەبن
له ناوخۆی ئێران زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و رژێمه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن، ئه‌گه‌ر جۆ بایدن كاندیدی حزبی دیموكرات له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 و سه‌رجه‌م گه‌مارۆكانی سه‌ر تاران هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
جۆ بایدن له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ندان جار ره‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ به‌رانبه‌ر ئێران گرتووه و كوشتنی قاسم سلێمانی به گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ ناوزه‌د كردووه، له هه‌مان كاتدا پێی وایه، ده‌بێ ئێران له ته‌ریكی بهێنرێته ده‌ره‌وه و زه‌وینه بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ تاران خۆش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ست به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكرێته‌وه.
زۆربەی گەمارۆکانی سەر ئێران لەلایەن باراک ئۆباماوە واژوو کراون
.
ئه‌و لێدوانانه‌ی بایدن له‌كاتێكدایه زۆربه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر تاران له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌رچووه كه پاڵێوراوی حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا بوو، بۆیه ئابرامز پێی وایه ئه‌و لێدوانانه‌ی بایدن ته‌نیا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه و ئێسته ئه‌و هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی فه‌رمی له‌سه‌رشان نییه، بۆیه به‌و شێوه‌یه لێدوان ده‌دات.
له به‌رانبه‌ردا تره‌مپ پێی وایه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی سه‌ده‌ی 21ی ئه‌مه‌ریكا واژووكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌كه و ده‌ڵێ، ئه‌و رێككه‌وتنه وای كرد ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك پاره‌ی بلۆككراوی ئێران له بانكه‌كانی دنیا ئازاد بكات و ئه‌و پاره‌یه بچێته‌وه تاران و بخرێته خزمه‌ت په‌ره‌پێدانی گرووپه توندئاژۆ و تیرۆریسته‌كان.
تره‌مپ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه بڕیاره دووشه‌م سێی تشرینی دووه‌م، واتا 13 رۆژی تر به‌ڕێوه بچێت، له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی به‌رانبه‌ر ئێران ده‌ڵێ، فشاره‌كانی سه‌ر ئێران چه‌ند هێنده‌ی تر زیاد ده‌كه‌ین و له هه‌ر رێیه‌كه‌وه بێت ناچاری ده‌كه‌ی مل به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ واشنتن بدات.
تا ئێسته‌یش به‌پێی راپرسییه‌كان دیار نییه كام یه‌ك له پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانن پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ببه‌نه‌وه، ئاماره‌كان پێشانی ده‌ده‌ن كه ركابه‌رییه‌كه قورس و پێشبینی نه‌كراوه و ره‌نگه براوه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان یه‌كلا نه‌كرێته‌وه و كێبه‌ركێكه بچێته ناو هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی پیران و كۆنگرێس بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به یه‌كێك له كاندیده‌كان بدرێت.