وه‌شانی نووسیار له نوێترین چالاكیدا سبه‌ی له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی نووسه‌رانی، نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی نووسیار له بواره‌كانی ڕۆمان و چیرۆك و شیعر له دیدارێكی ئه‌ده‌بیدا بڵاو ده‌كاته‌وه.
نووسه‌ره‌كان واژوو له‌سه‌ر كتێبه‌كانیان ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م، ئالان په‌ری ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندنی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتیبی یه‌كه‌م 2020 به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتێبی یه‌كه‌م 2020، ده‌نگی نوێی ئه‌ده‌بی كوردییه، سبه‌ی دیداری كتێبی براوه‌كان له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی نووسه‌ره‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت. دواتریش نووسه‌ره‌كان واژوو له‌سه‌ر كتێبه‌كانیان ده‌كه‌ن كه بۆمان چاپ كردوون."
زیاتر گوتی، "یه‌كه‌م به‌رهه‌م له دیداره‌كه‌دا ناساندنی بۆ ده‌كرێت ڕۆمانی (به‌ره‌و ڕێگه‌ی دره‌وشانه‌وه) كه له نووسینی كیاكسار ئه‌حمه‌ده، له‌لایه‌ن ده‌زگای نووسیاره‌وه چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕۆمانی (به‌ره‌و ڕێگه‌ی دره‌وشانه‌وه) 113 لاپه‌ڕه‌یه، له چه‌ند به‌شێك پێك ھاتووه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی خۆی له ھه‌وڵه‌كانی مرۆڤدا ده‌بینێته‌وه به‌دوای خۆناسین، ھه‌روه‌ھا گه‌ڕان و ڕامان له‌و پرسیاره ئه‌به‌دی و ئه‌زه‌لیانه‌ی كه ھه‌میشه تازه و بێ وه‌ڵامن لای مرۆڤ، ھه‌روه‌ها ئیشكردنه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ونبووه‌كان و ڕامانه له ھه‌ندێ چركه‌سات كه مرۆڤ له دنیابینی كورتی خۆیدا ناتوانێت شیكرنهوهیان بۆ بكات".
ڕوونی كرده‌وه، "دووه‌م به‌رهه‌م له دیداره‌كه‌دا ناساندنی بۆ ده‌كرێت كۆمه‌ڵه چیرۆكی ژاوهژاوهیه كه له نووسینی نووسه‌ر جێگر به‌ختیاره، به هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن ده‌زگاى نووسیاره‌وه چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه 92 لاپه‌ڕه‌یه و له 12 كورته چیرۆك پێكھاتووه، ناوه‌ڕۆكه‌كانیان باس له كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه و تاك و كه‌سه په‌راوێزخراوه‌كان ده‌كات، ھه‌روه‌ك ئومێد و چاره‌سه‌ریش ئاماژه پێ ده‌كات".
ئاشكرای كرد، سێیه‌م به‌رهه‌م كه له دیداره‌كه‌دا ناساندنی بۆ ده‌كرێت كۆمه‌ڵه شیعری (شقارته)یه كه له نووسینی خانمه شاعیر نه‌وڕه‌س محه‌مه‌ده، له‌لایه‌ن نووسیاره‌وه چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه له 94 لاپه‌ڕه پێك ھاتووه. له‌م كۆمه‌ڵه شیعرییه‌دا شاعیر ھه‌ر شیعره و ئازارێكی قووڵی له شیعره‌كاندا ھه‌ڵگرتووه، ئازار و ئیستاتیكا له شقارته‌دا یه‌ك ده‌گرن و ململانێی نێوان ئه‌و و ئه‌وان ده‌كات، شاعیری ژن ده‌یه‌وێت وه‌ك شاعیرێكی ژن به بیر مرۆڤی بھێنێته‌وه كه بیرھێنانه‌وه مرۆڤبوونه، وه‌ك له شیعره‌كانیدا ھه‌وڵی داوه وێنه‌ی ئه‌و ڕێ و ئازار و به‌ربه‌ستانه بھێنێته‌وه ناو زمانه‌وه كه ده‌كرێت ھه‌ر مرۆڤیك له ژیانیدا ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه كه خه‌ون ده‌بینێت".
نووسیار خانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ئامانجی گه‌یاندنی ڕۆشنبیری و ئیشكردنه له‌سه‌ر به‌ده‌رخستنی ڕۆشنبیری و دیدی جیاواز، ئه‌مساڵ له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا خولی یه‌كه‌می خه‌ڵاتی نووسیاری بۆ ساڵی 2020 به ناونیشانی (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان – ژه‌نه‌ڕاڵی پایز) سه‌رپێ خست و تێیدا به شێوازێكی سه‌رده‌مییانه سێ براوه‌ی هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی شیعر، ڕۆمان، كۆمه‌ڵه چیرۆكی دیاری كرد. هاوكات له 15ی تشرینی یه‌كه‌م له ڕێوڕه‌سمێكدا كتێبی هه‌رسێ براوه‌كه به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و دادوه‌رانیان به چاپ گه‌یه‌نرا و خه‌ڵاتی نووسیاریان وه‌رگرت.