هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه یه‌كێكه له به‌كرێگیراوه‌كانی به‌غدا و به‌رده‌وام دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و هانی به‌غدا ده‌دات مووچه و بودجه‌ی كوردستان ببڕێ، متمانه‌ی له‌ناو گۆڕانیش له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هۆشیار عه‌بدوڵا له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان متمانه‌ی له ده‌ست داوه و ئێسته زۆر له دۆسیه‌كانی حزبه‌كه‌یشی لێ ده‌شارێته‌وه، چونكه گومانی لێ ده‌كرێ بۆ كه‌س و لایه‌نی تر زانیاری بگوازێته‌وه، بۆیه تا ئاستێكی زۆر له بڕیاردان دوور خراوه‌ته‌وه.
ئێسته كه گۆڕان وه‌ك هێزێكی نیشتمانی مامه‌ڵه ده‌كات نایه‌وێ بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری چه‌ند كه‌سێك كه له به‌غداوه دژایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن
به‌رپرسه‌كه‌ی ناو گۆڕان ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه چه‌ند ساڵێكه ئه‌و گومانه له‌سه‌ر هۆشیار عه‌بدوڵا هه‌یه و به‌تایبه‌ت ئێسته كه گۆڕان وه‌ك هێزێكی نیشتمانی مامه‌ڵه ده‌كات نایه‌وێ بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری چه‌ند كه‌سێك كه له به‌غداوه دژایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی ڕابردوودا هۆشیار عه‌بدوڵا و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و غالب محه‌مه‌د له به‌غداوه گرووپێكیان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و دڵی به‌غدا ڕازی بكه‌ن، ئه‌و گرووپه پێیان ده‌ڵێن دژه‌كانی كوردستان، یا خۆفرۆشه‌كان و به‌رده‌وام هانی به‌غدا ده‌ده‌ن تا دژایه‌تی كوردستان بكات.