دوای زیاتر له چه‌ند مانگێك به‌هۆی كێشه سیاسییه‌كان و سزاكانی سه‌ر توركیا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، دواجار توركیا بڕیاری دا گەمارۆی سه‌ر سلێمانی هه‌ڵگرێت و گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره‌وه ئاسایی بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م، كاسۆ خدر خاوه‌نی كۆمپانیای كاسۆ هۆڵده‌ى بۆ گه‌شتوگوزار له سلێمانى به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی ئاینده‌وه گه‌شته‌كانی سلێمانی و توركیا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌پێی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، هێڵه‌كانی بیكاسۆس و توركیش ڵاین و عێراقییه و به‌غدادییه بلیته‌كانیان بۆ فرۆشتن بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه كه‌مێك پێش ئێسته‌یش فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی خۆی بڵاوی كرده‌وه، "به‌پێی ئه‌و نامه ئه‌لیكترۆنییه‌ی كه له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاینه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نێراوه، بڕیاره له ڕۆژی دووشه‌م 26ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، گه‌شتی نێوان توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "هه‌فتانه دوو گه‌شتی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و ئیستانبوڵ ئه‌نجام ده‌درێن، له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر گه‌شته‌كان گشته‌كان هه‌فتانه زیاد ده‌كرێن".
ڕۆژی یه‌كشه‌م دووی ئاب، بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا، ده‌سه‌ڵاتی هێڵی فڕۆكه‌وانی توركیا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ڕاگرت، به‌ڵام ڕۆژی چوارشه‌م 26ی ئاب، گه‌شته‌كانی ئه‌و وڵاته ته‌نیا بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستیان پێ كرده‌وه جگه له سلێمانی. ڕۆژی یه‌كشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م، جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی توركیا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ڕاگرت و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ بڕیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا و به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كێشه‌ی سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه. بڕیاره ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به یه‌كجار توركیا گه‌شته‌كان ئاسایی بكاته‌وه.