حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یان پڕۆژه‌ی ستراتیجیی له سیكته‌ره جیاجیاكان خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و به‌شێكی زۆریان به كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان دراون، ئه‌وه‌ش وای كردووه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م، خالید حه‌مید پسپۆڕی ئابووری و ماموستای زانكۆ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاركردن له كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گرنگ و دامه‌زراندنی چه‌ندان پڕۆژه‌ی ستراتیجی نوێ و جێبه‌جێكردنی له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوخۆیی، وا ده‌كات ده‌ستی كار به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكات و بێكاری به‌ڕێژه‌یه‌كی باش كه‌مبێته‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو خێزانه‌كاندا ده‌بێت.
زیاتر گوتی: قوتابییه‌كی زۆر له زانكۆكان ده‌رچوون و حكوومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رج كردووه تا ئه‌وانه دووا قۆناغی زانكۆیانی پێ ته‌واو بكه‌ن، به خسته‌گه‌ڕی پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی وا ده‌كات هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێت و ئه‌و پڕۆژانه ژێرخانی ئابووریی وڵاته‌كه‌شمان ببووژێننه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئه‌و پڕۆژانه بازاڕ جووڵه‌ی فراوانی تێده‌كه‌وێت و ئه‌و كارگانه‌ی ناوخۆ كاركردن ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات ژماره‌یه‌كی تری كرێكار و ئه‌ندازیار هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێت.
ئه‌و ئابووریناسه پێی وایه، ئه‌م كابینه نوێیه‌ی حكوومه‌ت گرنگیی ئه‌وه‌ی له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان و ده‌ستكردن به پڕۆژه‌ی نوێ ستراتیجی به كۆمپانیای ناوخۆیی جێبه‌جێ ده‌كات، وا ده‌كات زیاتر خه‌ڵكی خۆمان كاریان ده‌ست بكه‌وێت؛ گوتی: ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كان به كۆمپانیای بیانی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌و كاته كۆمپانیاكه به‌شێكی كارمه‌نده‌كانی له وڵاته‌كانی خۆیانه‌وه ده‌هێنن، به‌ڵام كاتێك سیاسه‌تی پێدانی پڕۆژه‌كان به كۆمپانیای ناوخۆیی هه‌لی كار زیاتر بۆ خه‌ڵكی خۆمان ده‌بێت.
زیاتر ده‌ڵێ، حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان له‌پاڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی دابین بكات، له پاڵیدا چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگی كاركردنی تێدا ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه، وه‌ك مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، چۆن ده‌بێت له خه‌می ئه‌وه بن مووچه دابین بكرێت، ئاواش ده‌بێت له خه‌می دابینكردنی هه‌لی كار و بژێویی هاووڵاتییانی كوردستان به‌گشتیی بن كه مووچه‌خۆر نین.
جێبه‌جێكردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی له هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زیادبوونی هه‌لی كاری زیاتر له‌م دۆخی ته‌نگژه‌ی داراییه هه‌یه
سه‌ركۆ یونس ئابووریناس لای خۆیه‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ده‌ستپێكردن و جێبه‌جێكردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی له هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زیادبوونی هه‌لی كاری زیاتر له‌م دۆخی ته‌نگژه‌ی داراییه هه‌یه، خه‌ڵكی كاسب ده‌توانن داهاتێكیان ده‌ست بكه‌وێت، پڕۆژه‌ی ستراتیجی ماوه‌كه‌ی زۆره و پاره‌كه‌شی زۆره ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زیادبوونی ده‌ستی كار له بازاڕدا هه‌یه.
زیاتر گوتی، حكوومه‌ت ته‌نیا ئه‌ركی دابینكردنی مووچه‌ی له‌سه‌ر نییه، ده‌بێت له پاڵیدا پڕۆژه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه چونكه بژێوی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان ته‌نها پێوه‌ست نییه به مووچه‌وه گرنگه پڕۆژه ئابووری و كۆمه‌ڵاییه‌تییه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، كۆمه‌ڵێكی زۆری هاووڵاتییانی كوردستان له بازاڕدا پشتیان به كاری ده‌ستی خۆیان به‌ستووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان سوودێكی گشتی هه‌یه و كۆمپانیاكان ده‌كه‌ونه‌وه كار و خه‌ڵكانێكی زۆریش كاریان دووباره ده‌ست ده‌كه‌وێته‌وه، ساڵانێكه بێكار بوون.
"له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان، بێگومان جووڵه ده‌كه‌وێته‌وه بازاڕه‌وه، هه‌ریه‌ك له‌م پڕۆژانه كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی خاو و بنه‌مای تایبه‌تیی هه‌یه، وه‌ك شیش، چیمه‌نتۆ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بازاڕ هه‌یه، كاتێك حكوومه‌ت ڕێیه‌كی گرنگ یان پڕۆژه‌یه‌كی تر ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌وه وا ده‌كات جووڵه بكه‌وێته بازاڕه‌كان و پاره ئه‌م ده‌ست بۆ ئه‌و ده‌ست ده‌كاته‌وه، له گواستنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان له شارێك بۆ شارێكی تر هه‌موو ئه‌وانه جووڵه ده‌خه‌نه ئابووریی كوردستان". سه‌ركۆ یونس وای گوت.
ئه‌و ئابووریناسه گوتی: ئابووریی كوردستان به‌داخه‌وه به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێژه‌ی بێكاریی له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه، هیوادارین به‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم وچانێك و جووڵه‌یه‌كی باش بخاته ئابووریی هه‌رێمه‌وه و چالاكییه ئابوورییه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی به‌ره‌و باشتر بچێت، گرنگترین چالاكییه‌ك كه حكوومه‌ت پێی هه‌ستێت ره‌خساندنی هه‌لی كاره و هیوادارین ئه‌م هه‌وڵه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئابووریی هه‌رێم له دۆخی سستبوون ده‌رباز بكات.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی