ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له توركیا، نوێترین ئاماری گرتن و ڕزگاركردنی په‌نابه‌ران له‌و وڵاته بۆ "وشه" ئاشكرا ده‌كات. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئێسته توركیا له هه‌موو كاته‌كان زیاتر سنووری ده‌ریاوانی وڵاته‌كه‌ی توندتر كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م، هیوا خدر ئه‌ندامی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له توركیا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ئه‌زمیر له ڕۆژی یه‌كشه‌م 18ی تشرینی یه‌كه‌م له دوو كاتی جیاوازدا له ناوچه‌كانی مه‌نده‌ریس و دیكلیلی سه‌ر به‌شاری ئه‌زمیر، 68 په‌نابه‌ر ڕزگار كران كه پێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێشكگری ده‌ریایی یۆنانه‌وه دیپۆرتی سنووری ده‌ریایی توركیا كرابوونه‌وه.
زیاتر گوتی، "له مۆغه‌ڵا له هه‌مان ڕۆژ یه‌كشه‌م 18ی تشرینی یه‌كه‌م، له ناوچه‌ی مه‌رمه‌ریس سه‌ر به‌شاری مۆغه‌ڵا 18 په‌نابه‌ر له به‌له‌مێكی چووپدا ڕزگار كران، هه‌ر له شاری مۆغه‌ڵا له شه‌موو 17ی تشرینی یه‌كه‌م له ناوچه‌ی فه‌تحییه 83 په‌نابه‌ر و دوو قاچاخچی له به‌له‌مێكی ته‌خته‌دا گیران".
ڕوونی كرده‌وه، له بالیكسیر له ڕۆژی هه‌ینی 16ی تشرینی یه‌كه‌م، له ناوچه‌ی ئایڤالیك سه‌ر به‌شاری بالیكسیر 36 په‌نابه‌ر ڕزگار كران كه پێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێشكگری ده‌ریایی یۆنانه‌وه دیپۆرت كرابوونه‌وه".
به‌هۆی خراپیی ڕه‌وشی ئابووری و سیاسیی سووریا و ئه‌فغانستان و عێراق و به‌شێكی وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا و به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌كانی، به‌شێكی زۆری دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه، بڕیاری جێهێشتنیان داوه و له ڕێی سنووری ده‌ریایی توركیا و یۆنان ده‌یانه‌وێ به شێویی قاچاخ له‌وێوه بگه‌نه وڵاتی سێیه‌م و ژیانێكی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ن.