ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی 41 ملیۆن 138 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 131 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 3667 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
مردنیش گەیشتووەتە 10418 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 20214 پشكنین ئەنجام دراوە، 3667 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1066 حاڵەت لە بەغدا و 119 لە نەجەف و 185 لە سلێمانی و 422 لە هەولێر و 471 لە دهۆك و 23 لە كەربەلا و 97 لە كەركووك و 224 لە واست و 208 لە بەسڕە و 129 لە میسان و 141 لە بابل و 56 لە دیوانییە و 70 لە ئەنبار و 137 لە نەینەوا و 152 لە سەڵاحەدین و 39 لە موسەنا و 69 لە دیالە و 59 لە زیقاڕ.
هەر ئەمڕۆ 2876 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 1171 لە بەغدا و 143 لە هەولێر و 83 لە سلێمانی و 120 لە كەركووك و 149 لە دهۆك، جیا لە تۆماركردنی 52 حاڵەتی مردن، پێنج لە سلێمانی و پێنج لە هەولێر و پێنج لە دهۆك و سێ لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 438265 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 369010 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 10418 حاڵەت.