ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئاسایی خۆی كرد .
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان دا به ئاستێكی مه‌ترسیدار، كه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پابه‌ندنه‌بوونه به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنوێنی ته‌ندروستی. سه‌رۆك وه‌زیران ، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد كه ڕێكاره‌كانی خۆپارێزیی ته‌ندروستی له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و شوێنه گشتییه‌كان زیاتر له به‌رچاو بگرن و تووندتر بكه‌ن، به تایبه‌تیش كه پێشبینی ده‌كرێ به هۆی هاتنی وه‌رزی زستان و سه‌رما، شه‌پۆلێكی تری په‌تای كۆرۆنا بڵاوببێته‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، راپۆرتێكی له‌باره‌ی (پڕۆگرامی خزمه‌ت) خسته‌ڕوو كه له‌كابینه‌ی پێشووه‌وه ده‌ست به‌كاره‌كانی كراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئامانجی ئه‌م پڕۆژه‌یه، بریتییه له باشتركردنی ئاستی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه دامه‌زراوه جیاجیاكانی حكوومه‌ت، پێشكه‌شی ھاووڵاتییانی ده‌كات به جۆرێكی ئاسانتر و خێراتر و پێداچوونه‌وه به‌و ڕه‌سمانه‌ی وه‌رده‌گیرێن له‌به‌رانبه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌و خزمه‌تانه، بۆ ئه‌وه‌ی گونجاوتر بێت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووتین له‌ڕێكاره‌كانی ڕاییكردنی مامه‌ڵه له داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت و گه‌یاندنی زۆرترین زانیاری به‌ھاووڵاتییان سه‌باره‌ت به خزمه‌ته‌كان و پێداویستییه‌كانی به‌جێگه‌یاندنیان، كه ئه‌مه به‌شێكه له‌خزمه‌تی به‌دیجیتاڵكردنی كاروباره‌كانی حكوومه‌ت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ڕاسپارد له ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماری كۆمپانیاكان ئاسانكاریی بۆ تۆماری لقی برانده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
هه‌روه‌ك دووپات كرایه‌وه كه له‌ڕێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه، به‌باشترین شێوه خزمه‌تی ھاووڵاتییان بكه‌ین له‌داوده‌زگاكانمان تا ئه‌و ئاسته‌ی ده‌گاته خزمه‌تی (یه‌ك په‌نجه‌ره‌یی)ش.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا، هه‌موو وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان، له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پێداچوونه‌وه بكه‌ن به یاسا و رێنوێنییه‌كانیان بۆ ئاسانتركردن و شه‌فافتركردن و باشتركردنی كوالێتی پرۆسه و زانیارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به خزمه‌ته‌كان و پێداچوونه‌وه‌ش به‌رسوماتی ئه‌و خزمه‌تانه بكرێت.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پۆڕتاڵێك ھه‌یه به‌ناوی پۆڕتاڵی خزمه‌ت
https://Services.gov.krd له‌ڕێی ئه‌م پۆڕتاڵه‌وه ، ھاووڵاتییان ده‌توانن زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌ت و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌یان ده‌ستبكه‌وێت كه مه‌به‌ستیانه. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاڵپشتی و پشتگیریی خۆی بۆ په‌ره‌پێدان وجێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه نیشاندا و پێشنیاره‌كانیش په‌سندكران.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ڕاسپارد له ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماری كۆمپانیاكان ئاسانكاریی بۆ تۆماری لقی برانده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ هاندانی كه‌رتی تایبه‌تی بیانی تا به‌شداری له بووژاندنه‌وه‌ی بازاڕ و ئابووری ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، دوور له ڕووتین و لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م تۆماری لقی كۆمپانیا باوه‌ڕپێكراوه جیھانییه‌كان له ھه‌رێم.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له چوارچێوه‌ی هێڵه گشتیه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ پشتگیریی جووتیاران و پڕۆژه كشتوكاڵیه‌كان، له‌م پێناوه‌شدا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و ناوخۆی ڕاسپارد به ھه‌ماھه‌نگیی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن، له ھه‌مانكاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به گرنگی زانی كه پشتیگریی پیشه‌سازی كشتوكاڵیی بكرێت و هانی كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت بۆ دامه‌زراندنی به‌رھه‌مھێنانی ئه‌و پێداویستیانه له ناو ھه‌رێم له جیاتی هاورده‌كردنیان، وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك.