به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له سلێمانی و نه‌مانی شوێن له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی كۆرۆنا له شاره‌كه، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تووشبووی كۆرۆنایان هه‌یه و كێشه‌ی هه‌ناسه‌توندییان هه‌یه، له ده‌ره‌وه ئۆكسجین ده‌كڕن و له ماڵه‌وه بۆ نه‌خۆشه‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن.
دوكانه‌كانی فرۆشتنی ئۆكسجین له سلێمانی باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی زۆربوونی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به كۆرۆنا و نه‌مانی شوێن، رۆژانه به ده‌یان هاووڵاتیی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و ئۆكجسین ده‌به‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانیان و خواستێكی زۆر له‌سه‌ری دروست بووه، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ر نه‌هاتووه و وه‌ك خۆیه‌تی.
سالار قادر خاوه‌نی دوكانی فرۆشتنی ئۆكسجین به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت خواستێكی زۆر له‌سه‌ر ئۆكسجین دروست بووه، هاووڵاتییان رۆژانه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و ئۆكجسین بۆ نه‌خۆشه‌كانیان ده‌به‌ن، له نه‌خۆشخانه‌كانیش رێ نه‌ماوه و له ماڵه‌وه به‌كاری ده‌هێنن، خواست له‌سه‌ری زۆر بووه، ئێمه‌ش رۆژانه به ده‌یان بوتڵ ده‌فرۆشین.
كاتێك له نه‌خۆشخانه‌كان جێگه نه‌مێنێت و هاووڵاتیی ناچار ده‌بێت خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ئۆكجسین بكڕێت
روونیشی كرده‌وه كه كاتێك له نه‌خۆشخانه‌كان جێگه نه‌مێنێت و هاووڵاتیی ناچار ده‌بێت خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ئۆكجسین بكڕێت و له ماڵه‌وه به‌كاری بهێنێت، نرخی ئۆكسجینه‌كان جیاوازه له نۆ هه‌زاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ سه‌روو 20 هه‌زار دینار.
له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تووشبوون به كۆرۆنا له سلێمانی زۆر كه‌م بووه‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك ده‌بێت جارێكی تر تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بووه‌ته‌وه. به‌رپرسانی ته‌ندروستی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێسته هه‌رسێ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا پڕ بوونه‌ته‌وه و جێ نه‌ماوه و به‌شی هه‌ناسه‌توندیش شوێنی یه‌ك نه‌خۆشی لێ نه‌ماوه.
سه‌فین ره‌سووڵ به‌رپرسی به‌شی پلاندانان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، دۆخی كۆرۆنا له سلێمانی له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، رۆژانه تووشبوویه‌كی زۆر هه‌یه و خه‌ڵكێكی زۆریش روو ده‌كه‌نه نه‌خۆشخانه‌كان، به‌ڵام ئێمه توانای ئه‌و هه‌موو خزمه‌تكردنه‌مان نییه و توانا‌مان سنوورداره.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه له نه‌خۆشخانه‌كاندا جێ نه‌ماوه، ئه‌وانه‌شی تووش ده‌بن خۆیان له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
سلێمانی یه‌كه‌م شاره له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای تێدا ده‌مرێت و رۆژانه سه‌روو 10 كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، رۆژ هه‌یه ئاماره‌كه بۆ سه‌رووی 15 كه‌س به‌رز ده‌بێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی