كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی SSCی ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاند، كه خێراترین ئۆتۆمبێلیان دروست كردووه له جۆری توایارا، ئه‌مڕۆ ژماره‌ی پێوانه‌یی خێراترین ئۆتۆمبێلی شكاند له دنیادا به خێرایی 316 میل له سه‌عاتێكدا كه ده‌كاته 508 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی ''
sscnorthamerica'' كه كۆمپانیاكه خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ئۆتۆمبێلی ''تواتارا'' توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌هێزترین و خێراترین ئۆتۆمبێل بشكێنێت، به خێراییه‌ك كه تا ئێسته هیچ ئۆتۆمبێلێك پێی نه‌گه‌یشتووه ئه‌ویش 508 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدایه.
ئێسته ئه‌م ئۆتۆمبێله به خێراترینی دنیا ده‌ستنیشان كراوه و بوگاتی به‌زاندووه
كۆمپانیاكه ئه‌وی ئاشكرا كردووه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به دوو چركه له سفره‌وه ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، چونكه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته هێزی هه‌زار و 750 ئه‌سپ، ئۆتۆمبێله‌كه حه‌وت خێرایی هه‌یه و سێ مۆدیشی بۆ دابین كراوه كه ئه‌وانیش ''سپۆرت، تراك و فرۆنت لێفت'' مۆدن و هه‌ریه‌كه‌یان خێرایی تایبه‌تی هه‌یه و گرنگی ده‌دات به شێوازی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه.
SSCی ئه‌مه‌ریكای باكور، كۆمپانیایه‌كی میكانیكییه تایبه‌ته به دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی پێشبڕكی كه له ساڵی 1998 له‌لایه‌ن جۆردی شیڵبییهوه دامه‌زراوه، یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی له دنیادا خاوه‌ن به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه له بواری پێشبڕكێش، ئه‌مساڵیش ئۆتۆمبێلێكیان دروست كرد كه خێراترین و به‌هێزترینه له دنیادا.