ماوه‌ی چه‌ند مانگێگه له ناوچه كوردستانییه‌كان، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش هێزه عێراقییه‌كان ناچارن هێز به فرۆكه دابه‌زێنن.
لویس خزر قایمقامی شارۆكه‌ی داقووق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تیرۆیستانی داعش له دۆڵی چای و ده‌وبه‌ری خۆیان ده‌شارنه‌وه و تونێڵ لێ ده‌ده‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه سه‌رباری بۆردمانی هاوپه‌یمانان، فرۆكه‌ی عێراقی له‌رێی خستنه خواره‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه.
فرۆكه‌ی عێراقی له‌رێی خستنه خواره‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه
لای خۆیه‌وه حیكمه‌ت حه‌سه‌ن، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له پۆلیسی قه‌ره‌ته‌په، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا هه‌مان رێگه گیراوه‌ته به‌ر به‌رانبه‌ر تیرۆریستانی داعش كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 11 چه‌كدار گیراون و كوژراوه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه داعش به‌سوود وه‌رگرتن له‌شاره‌زایی و جوگرافیای ناوچه‌كه به ئاسته‌م ده‌بینرێن به رۆژدا.
له‌باره‌ی ئه‌وجۆره جه‌نگه‌وه هێمن محه‌مه‌د شاره‌زای سه‌ربازی، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، سه‌رباری لاوازی سوپا و هێزه عێراقییه‌كان ئه‌و جه‌نگه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه داعش هێشتا له‌ناوچه‌كه‌دا ته‌راتێن ده‌كات.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی