له سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له خاتوو تۆنی ئاڵێرز باڵوێزی نه‌رویج له عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له دیداره‌كه‌دا بیر و ڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاته‌كانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و باڵوێزی نه‌رویج له عێراق هاوسۆزی و نیگه‌رانیی خۆی بۆ ڕووداوی په‌لاماردانی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا به سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یاند. وێڕای ده‌ربڕینی پێ‌زانین بۆ قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش پیرۆزباییشی له ڕێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال كرد كه له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق به‌ستراوه و به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌م دا.
باڵوێزی نه‌رویج ڕای گه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌شێكه له هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و ڕۆڵی هه‌بووه له مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه
هه‌روه‌ها باڵوێزی نه‌رویج ڕای گه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌شێكه له هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و ڕۆڵی هه‌بووه له مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه و دووپاتی له ویستی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی وڵاتی نه‌رویجی كرد له هاوپه‌یمانێتیی شه‌ڕی دژی داعش و پێشوازیشی كرد له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا. په‌یوه‌ست به پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداش سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه په‌یوه‌ندییه‌كان ئاراسته‌یه‌كی ئه‌رێنیان وه‌رگرتووه و ده‌رفه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ئارادایه.