زۆربه‌مان له‌كاتی سه‌پاندنی سزاكان و خستنه ناو لیستی ڕه‌شی وڵات و گرووپ و حزب و ڕێكخراوه‌كان ناوی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بیستین، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌رپرسه له ئابووری وڵاتێك كه خاوه‌نی به‌هێزترین ئابوورییه له جیهان، كه‌واته كاری وه‌زیری گه‌نجینه و وه‌زاره‌ته‌كه چییه، ته‌نیا بڵاوكردنه‌وه‌ی لیست و ناوی سزادراوانه، یان چی تر؟
ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرێنرا و ئه‌لیكسانده‌ر هاملتون یه‌كه‌م وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو له 1789 تا 1795 و ڕۆڵێكی یه‌كجار باڵای هه‌بوو له قه‌رزكردنی ده‌ره‌كی بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری ئه‌مه‌ریكا، له كاتێكدا هێشتا ئه‌مه‌ریكا له ده‌ستی به‌ریتانی و فڕه‌نسی و ئیسپانییه‌كان به ته‌واوی ڕزگاری نه‌بووبوو و شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وامی هه‌بوو، یه‌كه‌م كاری بریتی بوو له ده‌ركردنی سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌نامه‌ی دارایی، دواتریش باجی له‌سه‌ر خواردنه‌وه كهوولییه‌كان سه‌پاند، ئه‌مه له كاتێكدا بوو تا ئێسته ئه‌مه‌ریكا دراوی سه‌ربه‌خۆی خۆی نه‌بوو، بۆیه هاملتۆن یه‌كه‌م چاپخانه‌ی دراوی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زراند، له پێناوی ئه‌وه‌ی ده‌ست به ده‌ركردنی دراوی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بكرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش توانی كورسی نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه له نێو بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا جێگیر بكات و بیهێڵێته‌وه، له كاتێكدا هه‌وڵی زۆر هه‌بوو، كه بانكی ناوه‌ندی به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ بێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكایشی تێدا نه‌بێت.
له ڕاستیدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه به ستراتیجیترین وه‌زاره‌ت داده‌نرێ، بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی سیاسی حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر حكوومه‌تی ویلایه‌ته‌كان، زۆرترین ڕۆڵی مێژوویی گێراوه له مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به یه‌كپارچه‌یی، ئه‌مه‌یش له ڕێی یه‌كخستنی ئابووری و مه‌ترسی دروستبوونی ته‌نگژه‌ی قووڵی دارایی بۆ هه‌ر ویلایه‌تێك كه خواستی جیابوونه‌وه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت.
به‌رپرسیاریه‌تی زلهێزترین ئابووری دنیای له ئه‌ستۆدایه
یه‌كه‌م و گرنگترین ئه‌ركی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه بریتییه له پاراستنی ئابووری ئه‌مه‌ریكا و ڕه‌خساندنی دۆخێكی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی ئابووری و جێگیری ئابووری، هه‌م له ناوخۆ و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش، بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانی ئه‌مره‌یكان، ئه‌مه‌یش به واتای ئه‌وه دێ، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌ته‌كه بریتییه له پاراستنی سیسته‌می ئابووری و كاروباری دارایی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و داهات و سه‌رچاوه‌كانی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك كه له‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه دروست ببێت.
جیا له‌وه
وه‌زاره‌ته‌كه به‌رپرسه له ته‌واوی كاروباری پرۆژه و بڕیار و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ڕووی دارایییه‌وه، بودجه و مووچه‌ی پرۆژه‌كان و كارمه‌ندانی حكوومه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، باج ده‌سه‌پێنێ و كۆی ده‌كاته‌وه، یاساكانی باج جێبه‌جێ ده‌كات، به دوای تۆمه‌تباران و گرووپه‌كان ده‌كه‌وێ، كه تاوانی دارایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، سه‌رپه‌رشتی بانكه نیشتمانییه‌كان و پرۆسه‌ی چاپكردنی دراو و چه‌كی دراوی كانزایی و كانزا به نرخه‌كان ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دا، وه‌زاره‌ته‌كه به وردی ڕاپۆرت پێشكه‌شی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له‌باره‌ی دۆخی ئابووری وڵاته‌كه‌وه، پێشبینی دروستبوونی ته‌نگژه‌ی ئابووری ده‌كات و به‌رده‌وام ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕوبووونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كان، جا سروشتی بن، یان به‌هۆی ململانێی سیاسی و ئابووری ئه‌مه‌ریكا بێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر، به‌رده‌وام ڕێوشوێنی پێویستی خۆپارێزی ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ئه‌مه‌ریكا ببێته زلهێزترین ئابووری له دنیادا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی سزادانی ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌یه كه دژی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وه‌ستنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و كه‌سه‌ی پۆستی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێ، هه‌ر كه‌سێكی ئابووریناس نییه، بگره سیاستكارێكی سه‌ركه‌وتوویشه، چونكه جیا له خستنه‌ڕوو و پێدانی ڕاوێژ به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ڕووی دارایی و ئابوورییه‌وه، هاوكات پێشنیازی هه‌ڵوێست و بڕیاری سیاسیش پێشكه‌شی سه‌رۆك ده‌كات، كه ئه‌و بڕیار و هه‌ڵوێسته سیاسییانه دواجار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری ئه‌مه‌ریكا ده‌شكێنه‌وه، بۆیه پۆستێكی هه‌ستیار و ستراتیجییه و وه‌زیره‌كه‌یشی ده‌بێ كه‌سێكی زۆر وریا و دانا بێت.
هه‌ڵبژاردنی وه‌زیری گه‌نجینه یه‌كێكه له پرۆسه ئاڵۆزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
هه‌ڵبژاردنی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له پرۆسه ئاڵۆزه‌كانی سیسته‌می سیاسی ئه‌مه‌ریكا، چونكه وه‌زیره‌كه هاوكات ده‌بێته ئه‌ندام له سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رپه‌رشتی قه‌رزی گشتی ئه‌مه‌ریكا و بودجه و داهات و دارایی وڵات ده‌كات، بۆیه سه‌رۆك كه‌سێك كاندید ده‌كات و ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ده‌كات، كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كه نابێ پێشتر به هیچ شێوه‌یه‌ك له ڕیزی سوپا خزمه‌تی كردبێ و هیچ پۆستێكی باڵای له حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو بێت، له بواری یاسا و ئابووریدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش زۆرترین دانیشتنی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ له ئه‌نجوومه‌نی پیران، به‌ر له‌وه‌ی بخرێته ده‌نگدانه‌وه و متمانه‌ی پێ بدرێ و دواتر سوێندی ده‌ستووری بخوات.
وه‌زیری گه‌نجینه له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا به پۆستێكی زۆر گرنگ داده‌نرێ كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گرنگییه‌كه‌ی هێنده ده‌رناكه‌وێ، به‌ڵام به گشتی ئه‌و وه‌زاره‌ته و ئه‌و وه‌زیره بڕبڕه‌ی پشتی به‌هێزبوون و مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكان به به‌هێزی له جیهان، بۆیه مه‌رجه‌كانی بوون به وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌نانه‌ت له ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له كاتێكدا پۆستی وه‌زیره‌كانی تر به‌و وردییه باس نه‌كراون و هێنده‌یش ئاڵۆز نییه له ئه‌نجوومه‌نی پیران متمانه‌یان پێ بدرێت.