چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له عێراق ئاشكرایان كرد، كه به فه‌رمانێكی حكوومی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له ناوچه‌ی فه‌رحاتییه‌ی پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین كشاونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ كه له ماوه‌ی ڕابردوو، میلیشیاكان 11 هاووڵاتی سوننه‌ی ناوچه‌كه‌یان گولـله‌باران كرد و كوشتیانن.
ڕووداوه‌كه نه‌ك هه‌ر له ناوخۆی عێراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو و هه‌موو سه‌ركۆنه‌یان كرد و داوایان له حكوومه‌تی به‌غدا كرد كه به توندی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه سزا بدات، كه شه‌مووی ڕابردوو له ناوچه‌ی فه‌رحاتییه‌ی سنووری پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ڕوویدا، میلیشیاكان سه‌ره‌ڕای كوشتنی 12 كه‌س، 28ی كه‌سی تری ناوچهكهیشیان ڕفاندووه، ئه‌مه‌یش به یه‌كێك له قێزه‌وه‌نترین ڕووداوه‌كانی ئه‌مساڵ له عێراق هه‌ژمار كراوه، دژ به خه‌ڵكی سڤیل و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگی مه‌زه‌وی نێوان شیعه و سوننهیشی زۆر زیاتر كردووه.
ئه‌و 28 كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ڕفێنراون، تا ئێسته چاره‌نووسیان دیار نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت هێزه‌كانی ته‌ناهی و سوپای ڕاسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به وردی به دوایاندا بگه‌ڕێن و بتوانن بیاندۆزنه‌وه و ئازادیان بكه‌ن.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" ئاشكرای كرد، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی فه‌رمانی ده‌ركردووه، به كشانه‌وه‌ی لیوای 42ی حه‌شدی شه‌عبی، كه میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق پێكهێنهی ئه‌و لیوایهن و به ته‌واوی له شاره‌دێی فه‌رحاتییه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی پاشه‌كشێیان پێ كراوه، له به‌رانبه‌ردا یه‌كه‌كه‌ی سوپا و پۆلیسی ناوخۆیی له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه و دۆسیه‌ی ته‌ناهی ناوچه‌كه‌یش به پله‌ی یه‌كه‌م له ده‌ستی سوپای عێراقه‌وه‌یه.
حكوومه‌ت ناوێرێ تاوانبارانی حه‌شد سزا بدا و به دوورخستنه‌وه دڵی خه‌ڵك ڕازی ده‌كات
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و فه‌وجه‌ی لیوای 42ی حه‌شدی شه‌عبی كه به‌رپرسن له‌و تاوانه، ده‌سبه‌جێ له دوای تاوانه‌كه پاشه‌كشه‌یان پێ كراوه و به‌رپرسه‌كانی له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و ئێسته‌یش فه‌وجێكی تر له ناوچه‌كه بوونی هه‌یه كه به ته‌واوی له فه‌رحاتییه دوورخراونه‌ته‌وه و له ناوچه چۆڵه‌وانییه‌كان ئه‌ركیان پێ سپێردراوه، تا له دژی جموجۆڵی شانه نووستووه‌كانی داعش له ناوچه‌كه بمێنن، به‌ڵام هێزێكی سوپایشیان له‌گه‌ڵدایه كه له به‌غداوه هێنراونه‌ته ناوچه‌كه.
زیاتر گوتی، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری سوپای عێراق عه‌بدولئه‌میر یاروڵا به فه‌رمانی كازمی پێكهێنراوه و به‌رده‌وامه له كاره‌كانی، گوێ له ددانپێدانانی زۆرێك له شایه‌تحاڵان و به‌رپرسانی ناوچه‌كه گیراوه، ئه‌وه‌ی تا ئێسته‌یش یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه میلیشیاكان بكه‌ری ئه‌و تاوانه‌ن و تێوه‌گلاون.
به‌رپرسه ئاماژه‌ی دا، كه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه به لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان داوه، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه چه‌كدارانی لیوای 42ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان له ده‌یان تاوانی تردا هه‌بووه، كه له ساڵانی ڕابردوو له‌و ناوچه‌یه جێگیركراون و بوونیان هه‌یه.
ناجیح میزان سیاسه‌تكاری عێراقی و له پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، كه چه‌كداره‌كانی لیوای 42ی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند ساڵێكه تاوان دژ به خه‌ڵكی شاره‌دێی فرحاتییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تا ئێسته‌یش 80%ی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌دێیه ئاواره‌ن و میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ڕێ به گه‌ڕانه‌وه‌یان ناده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیداریان لێ ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، كشانه‌وه‌ی میلیشیاكان له ناوچه‌كان چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كدار و به‌رپرسانه‌ی میلیشیاكان كه له ناوچه‌كان بوونیان هه‌بووه و ده‌ستیان له تاوانه‌كاندا هه‌یه بگیرێن و سزای توندیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، دوورخستنه‌وه‌یان له ناوچه‌كه هیچ سوودێكی نییه، خه‌ڵكی له ناوچه‌كان هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌یان سزا نه‌درێن، ده‌توانن ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به شه‌قامه‌كانیش هاتوچۆ ده‌كه‌ن، بیانگرن و هه‌مان تاوانیان له دژ ئه‌نجام بده‌نه‌وه.
سوننه‌كان داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵك دژی حه‌شد ڕاپه‌ڕێت
له به‌شێكی تری قسه‌كانی میزان گوتی، حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ به‌م هه‌نگاوانه‌ی تووڕه‌یی خه‌ڵك كه‌م بكاته‌وه و ترسی له كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌یه، ئه‌مه‌یش چاره‌سه‌ری گرفته‌كه ناكات و تاوانبار به سزای خۆی ناگه‌یه‌نێت، به دڵنیاییه‌وه كشانهوهكهیش تاكتیكییه و میلیشیاكان خۆیان به‌وه ڕازی بوون، چونكه له ئه‌گه‌ری دژ وه‌ستانه‌وه‌ی هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه شه‌ڕێكی تر له عێراق دروست ده‌بێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر میلیشیاكان خۆیان له‌گه‌ڵی نه‌بن، حكوومه‌ت بڕیاریش بدات، جێبه‌جێ ناكه‌ن و پێوه‌ی پابه‌ند نابن.
ئه‌و سیاسهتكارهی سوننه داوایشی له خه‌ڵكی فه‌رحاتییه و پارێزگه و ناوچه ڕزگاركراوه‌كان كرد، كه چیتر بێده‌نگ نه‌بن و پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و تاوانه به‌رده‌وامانه‌ی میلیشیاكان دابنرێن، حكوومه‌ت چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی ناكات و ده‌یه‌وێ تووڕه‌یی خه‌ڵك كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵك سوور بن له به‌رانبه‌ر حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ریش نه‌یتوانی سزایان بدات، ئه‌وا پێویسته خۆیان ڕووبه‌ڕووی میلیشیاكان ببنه‌وه و ناوچه‌كه‌یان لێ پاك بكه‌نه‌وه.