ماڵپه‌ڕی "
عه‌ره‌ب ویكلی" كه به زمانی ئینگلیزی ده‌وه‌شێنرێت، ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به گشتی و چۆنیه‌تیی فره‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌ی داهات له هه‌رێمی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كورده‌كان بۆ كشتوكاڵكردن ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆبژێوی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و ته‌نیا پشت به هه‌نارده‌ی نه‌وت نه‌به‌ستن.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، نزیكه‌ی دوو ده‌یه كورده‌كان به ته‌واوی له هه‌رێمی كوردستان پشت به هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌به‌ستن، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتی خۆیان، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆر و بڕینی بودجه تووشی ته‌نگژه‌ی ئابووری بوونه‌وه، ئێسته‌یش جارێكی تر كێشه‌ی دارایی و ئابووری، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، له هه‌رێمه‌كه دروست بووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه‌یش حكوومه‌ت ده‌ستی به هه‌نگاوێكی فره‌وان كردووه بۆ پشتیوانیكردنی جووتیاران و پێدانی مۆله‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ پرۆژه‌كانی كشتوكاڵ، تا بتوانرێ له ڕێی كشتوكاڵه‌وه‌یش داهات بۆ هه‌رێمه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكرێ و كۆتایی به كێشه و ته‌نگژه‌كان بهێنرێت.
كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی له هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی به‌غدا و نه‌ناردنی بودجه و بوونی كێشه له‌سه‌ر پرسی سامانی سروشتی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، مووچه‌یان دوا ده‌كه‌وێ و كێشه‌ی ئابووری زۆر دروست بووه، به‌وهۆیه‌وه به‌شی زۆری مووچه‌خۆران و هاووڵاتییان بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ده‌ست به كشتوكاڵكردن بكه‌نه‌وه و بۆ دێهاته‌كان و زه‌وییه به پیته‌كانی هه‌رێمه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌رچی له دوای 2003ه‌وه به‌لێشاو كۆچی جووتیاران له گونده‌وه بۆ شاره‌كان ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه.
پێش 2003 كورده‌كان له ڕێی كشتوكاڵه‌وه ژیانێكی ئاسایی‌یان ده‌سته‌به‌ر كردبوو
عه‌بدوڵا حه‌سه‌نی ته‌مه‌ن 51 ساڵ كه كارمه‌ندی حكوومه‌تیشه، دواجار بۆ گونده‌كه‌ی "میر ڕۆسته‌م" دوای 20 ساڵ له جێهێشتنی و ڕۆیشتنی بۆ شار گه‌ڕاوه‌ته‌وه و گونده‌كه‌ی ده‌كه‌وێته دووری 50 كیلۆمه‌تر ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، كه به ئاوه‌دانترین شار داده‌نرێ له ناوچه‌كه، ئه‌و كارمه‌نده‌ی حكوومه‌ت به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه و دروستبوونی كێشه‌ی دارایی، له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی چه‌ند ساڵێكه باخێكی ترێی له گونده‌كه‌ی دروست كردووه و ساڵانه‌یش به به‌رده‌وامی ترێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی ده‌كات، هاوكات به‌شێكیشی لێ ده‌كات به مێوژ و گه‌ڵای ترێش ده‌فرۆشێته‌وه، ئه‌مانه‌یش بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی داهات، بۆ ئه‌و كارمه‌نده، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر چاوه‌ڕوانی مووچه نه‌كات و دڵنیایه كه ته‌نگژه دارایییه‌كه له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تیش نییه و كێشه‌یه‌كی جیهانییه.
محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی دیدارێك بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه گوتی، كه كاركردنی كارمه‌ندان كه‌م كراوه‌ته‌وه و مووچه‌یش دوا ده‌كه‌وێ، هۆیه‌كه‌یشی بۆ ته‌نگژه‌ی جیهانی گه‌ڕانده‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش دابه‌زینی زۆری به‌خۆیه‌وه بینییووه و به‌غدایش ئێسته تووشی كێشه‌ی دارایی بوو.
جاران به‌غدا گرفتی دارایی نه‌بوو و بودجه‌ی كوردستانی بڕیبوو، دواتر به دانوستاندن له حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی بڕێك پاره ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا، ئێسته به‌غدا خۆیشی مووچه‌ی كارمه‌ندانی پێ ده‌سته‌به‌ر ناكرێ و دوا ده‌كه‌وێت، بۆیه گرنگه خه‌ڵك و حكوومه‌ت به‌یه‌كه‌وه بیر له سه‌رچاوه‌ی تری داهات بكه‌نه‌وه، ئێسته‌یش هاووڵاتییان و حكوومه‌ت به وردی كار له‌سه‌ر ئه‌و سێكته‌ره ده‌كه‌ن و هه‌وڵی بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌ده‌ن.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت به فره‌وانی ڕوویان له كشتوكاڵ كردووه‌ته‌وه
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن له‌وباره‌وه زیاتر ده‌دوێ و گوتی، ناوچه‌كانی باشووری كوردستان به‌ر له هێرشی ئه‌مه‌ریكا و ڕووخاندنی حكوومه‌تی به‌عس، به ته‌نیا پشتیان به كشتوكاڵ ده‌به‌ست، هه‌مووانیش بێ كێشه ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد، له 1991ه‌وه تا 2003 كشتوكاڵ تاكه سه‌رچاوه و بژێوی خه‌ڵك بوو و توانیشمان پێی بژین و كێشه‌مان نه‌بێ، به‌ڵام دوای 2003 خه‌ڵكی به‌لێشاو گوندیان جێهێشت و ئه‌و سه‌رچاوه گرنگه‌ی داهاتیان فه‌رامۆش كرد، به‌هۆی به‌رزی نرخی نه‌وت و بوونی پاره‌یه‌كی زۆر، حكوومه‌تیش زۆر به وردی بیری له‌و سێكته‌ره نه‌كرده‌وه و به ته‌واوی كشتوكاڵ په‌راوێزخرا و هه‌موو شتێك له ده‌ره‌وه ده‌هێنرا.
محه‌مه‌د شوكری ده‌ڵێ، هه‌موو هێلكه‌كانی ئابووریمان خسته سله‌ی وزه و نه‌وته‌وه، كاتێك نرخی نه‌وت به‌رز بێ، هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ، كاتێكیش داببه‌زێ كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێ و هه‌ژار ده‌بین، من ئه‌وه ناونانێم ئابوورییه‌كی دروست و ته‌ندروست.
له‌باره‌ی كاره‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشه ئابوورییانه‌ی ئێسته هه‌ن، 60 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنامان به بڕی 1.5 ملیار دۆلار به وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران داوه، كه زۆرینه‌ی ڕه‌های مۆڵه‌ته‌كان له بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازین، به‌ڵام ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژانه و پێگه‌یشتنیان كاتی ده‌وێ و به چه‌ند ڕۆژێك ناتوانرێ به‌رهه‌م و داهاتیان لێ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.