له ئێرانه‌وه ژه‌هر ده‌هێنرێته سلێمانى و ده‌رخواردى هاووڵاتییان ده‌درێت
سه‌رپه‌رشتیارى ڤێتەرنەری له كوشتارگه‌ى نوێى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، هێنانى گۆشتی ئاژه‌ڵ له وڵاتى ئێرانه‌وه بۆ هەرێم بووەتە دیاردە، دیاریش نییه چییه و وه‌ك ئه‌وه وایه ژه‌هر ده‌رخواردى هاووڵاتییان بدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 22ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر، شاڵاو عارف سه‌رپه‌رشتیارى پزیشكى ڤێتەرنەری له كوشتارگه‌ى نوێى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، دیارده‌یه‌كی ناته‌ندروستی نوێ له‌ناو بازاڕی گۆشتفرۆشاندا سه‌ری هه‌ڵداوه كه هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی هاووڵاتییان، ئه‌ویش هێنانی گۆشتی ئاژه‌ڵه له وڵاتی ئێرانه‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته زۆر مه‌ترسیداره، چونكه گۆشت وه‌ك شتى تر نییه.
ئه‌وه‌شى گوت، دابه‌زینی نرخی تمه‌ن له‌و وڵاته‌دا، نرخی بازاڕی گۆشتی به به‌راورد به هه‌رێم دابه‌زاندووه، ئه‌مه وای كردووه كۆمه‌ڵێك ساخته‌چی له‌پێناو په‌یداكردنی پاره، گۆشت له‌و وڵاته‌وه به قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێم بكه‌ن و له‌وێشه‌وه له‌ژێر باردا داخڵی بازاڕه‌كانی بكه‌ن، دواتر وه‌ك ژه‌هرێك ده‌رخواردی هاووڵاتیی به‌دبه‌ختی ئه‌م وڵاته‌ی بده‌ن.
ئه‌و گۆشته‌ى هاورده ده‌كرێت، چونكه قاچاخه، سه‌رچاوه‌ی گۆشته‌كه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه نه‌زانراوه ئاخۆ هه‌ڵگری نه‌خۆشیی مرۆژه‌ڵی و گوازراوه‌كانی ترە یان له چ ژینگه‌یه‌كدا كوشتاری بۆ كراوه كه بێگومان ناته‌ندروسته.
شاڵاو عارف گوتی: گۆشتەکە له ڕێی قاچاغه‌وه به له‌به‌رچاونه‌گرتنی پله‌ی گه‌رما، ژینگه‌ی كراوه و به‌ركه‌وتنی گۆشته‌كه له‌گه‌ڵ ده‌یان جۆر مایكرۆئۆرگانیزمی زیانبه‌خش هاورده ده‌كرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: نازانم چ ویژدانێژە ئه‌م ساخته‌چییانه له‌پێناو پێكه‌وه‌نانى سامان و له‌به‌ر پاره، خه‌ریكه ژه‌هر ده‌رخوارى گه‌وره و بچووكى ئه‌م وڵاته ده‌ده‌ن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى
وشە -
ڕێناس شابان