له گرتووخانه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران، شه‌ش گیراو هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه، یه‌كیان گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی تشرینی یه‌كه‌م، ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه كه دوێنێ به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له گرتووخانه‌ی ورمێ به ناوی (كه‌ریم خواجه‌پوور) دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی خۆكوشتنی دابوو، له نه‌خۆشخانه‌ی (خومه‌ینی)ی ئه‌و شاره گیانی له ده‌ست دا.
زیاتر هاتووه، "كه‌ریم خواجه‌پوور ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ندكراوێكی تری ڕاگیراو له به‌ندی یه‌ك و دوو دوای تێكهه‌ڵچوونێك بۆ به‌ندی ئه‌من گوازرابوونه‌وه، هه‌مان ڕۆژ له‌ڕێی خواردنی ورده شووشه و له خۆدان به كه‌ره‌سته‌ی تیژ هه‌وڵی خۆكوشتنی دابوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه بۆ ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌كه گوازرابووه‌وه."
ئاماژه دراوە، "چوار كه‌سی تر له هاوبه‌ندییه‌كانی كه‌ریم خواجه‌پوور به ناوه‌كانی حوجه‌ت دڵارام، بابه‌ك سۆفی، ته‌وحید غه‌زنه‌وی، میلاد دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵی خۆكوشتنی دابوو، له‌گه‌ڵ به‌ندكراوه‌كانی تر تووشی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون بوون و دواتر بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گرتووخانه گوازرابوونه‌وه."
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "ئه‌و چوار گیراوه ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو هاوكات به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به هۆی گواستنه‌وه‌یان بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی، به كه‌ره‌سته‌ی تیژ هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه."
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و گیراوانه تووشی خوێنبه‌ربوون بوون، هێزه ته‌ناهییه‌كان ڕژاونه‌ته ناو گیراوه‌كان و به باتۆم لێیان داون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێشتریش له هه‌مان گرتووخانه عادل موكه‌ره‌م، گیراوی سیاسی كورد هه‌وڵی خۆكوشتنی دابوو.