چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو پشێوییه‌كی تر له عێراق روو بدات؛ چالاكێكی سیاسی له به‌غدا رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و رۆژه بۆ ئێمه جیاوازه و ده‌مانه‌وێ عێراق رزگار بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی تشرینی یه‌كه‌م، یزید ئهلحسوونی چالاكی سیاسی له به‌غدا به "وشه"ی راگه‌یاند، خۆپێشاندان و یادكردنه‌وه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی خۆپێشاندانه‌كانی 25ی تشرینی یه‌كه‌م، بۆ گۆڕانكارییه له عێراق، چونكه ئه‌و رۆژه بۆ ئێمه جیاوازه.
ئه‌و چالاكه روونی ده‌كاته‌وه، خۆپێشاندانی 25ی تشرینی یه‌كه‌م، دژی ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و گه‌نده‌ڵه‌كانه،چونكه ده‌مانه‌وێ عێراق له ده‌ستی ئه‌وان رزگار بكه‌ین.
هێزه ته‌ناهییه‌كان زیاتر له 700 خۆپێشانده‌ریان كوشت و برینداركردنی زیاتر له 17 هه‌زار كه‌س
هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بۆ "وشه" هاتووه، رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو، ساڵوه‌گه‌ڕی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق ده‌كرێته‌وه كه ساڵی رابردوو روویان دا، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه بانگه‌شه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و خۆپێشاندانه زۆر به‌چڕی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیان پێ كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ندان هاشتاگی بۆ دروست كراوه. هه‌روه‌ها هه‌موو هێزه ته‌ناهییه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی "جیم".
خۆپێشاندانه‌كانی عێراق له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م له 2019 له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عێراق ده‌ستیان پێ كرد، له دژی گه‌نده‌ڵی، دۆخی دارایی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، خۆپێشانده‌ران داوایان ده‌كرد ده‌ستوه‌ردانی ئێران له عێراق نه‌مێنێت، به‌و هۆیه‌وه ئاڵای ئێرانیان سووتاند، هێزه ته‌ناهییه‌كان زیاتر له 700 خۆپێشانده‌ریان كوشت و برینداركردنی زیاتر له 17 هه‌زار كه‌س، له‌گه‌ڵ بێسه‌روشوێنبوونی سێ هه‌زار خۆپێشانده‌ری تریش، به‌و هۆیه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.