سۆران ئیبراهیم ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری كورد ئاشكرای ده‌كات، به‌مزووانه كورته فیلمێك له بەناوی "هەوافرۆش" به‌رهه‌م ده‌هێنێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی تشرینی یه‌كه‌م، سۆران ئیبراهیم ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كورد به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌مزووانه كورته فیلمی "هه‌وافرۆش" بڵاو ده‌كه‌مه‌وه.
زیاتر گوتی، "چیرۆكی فیلمه‌كه له‌باره‌ی ڕیفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی شاری كه‌ركووكه. له فیلمه‌كه‌دا هه‌ردوو ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد، ژیان ئیبراهیم خه‌یات و ناسر حه‌سه‌ن ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن، له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا ته‌واوی كورته فیلمه‌كه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه".
شایانی باسه مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌هه‌مانشێوه سۆران ئیبراهیم له یوتیوب نوێترین به‌رهه‌می كه كورته فیلمێك بوو به ناوی "ونبوون له غوبار" بڵاو كرده‌وه، چیرۆكی فیلمه‌كه له‌لایه‌نی هێمن حه‌یده‌ری نووسراوه، كاری ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی له‌لایه‌ن سۆران ئیبراهیمه‌وه بۆ كرابوو.
سۆران ئیبراهیم له‌دایكبووی ساڵی 1990ی شارۆكه‌ی ڕانیه‌یه، یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی وه‌ك ئه‌كته‌ر له فیلمی "كیسه‌ڵه‌كانیش دەفڕن” بووه، به‌شداری چه‌ند فیلم و درامایه‌كی تری كردووه، هه‌روه‌ها كاری ده‌رهێنانی بۆ چه‌ند فیلمێك كردووه. ئێسته بووه به ئه‌ستێره‌یه‌كی ناسراوی درامای كوردی.