وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات

:: AM:11:10:22/10/2020 ‌
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە ماوەی 24 سەعاتی  ڕابردوودا زۆرترین تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی تشرینی یەكەم، ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە هەرێمی كوردستان ژمارەی تووشبووان و گواستنەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە رێژەیەكی بەرز زیادی كردووە.

لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو پێشبینییەكان ترسناكە
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتی، لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو پێشبینییەكان ترسناكە و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگایە بۆ هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە.

باسی لەوەش كرد، ئەمڕۆ بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی، ئەنجوومەنی ڕاوێژكاری پزیشكانی پسپۆڕ و راوێژكار و خاوەن ئەزموون لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە كۆبوونەوەدان تایبەت بە ڕەوشی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان.

دواین ئاماری تەندروستی دەریخست لە ماوەی 24 سەعات زیاتر لە هەزار هاووڵاتی تووشی كۆرۆنا بوونە.



وشە - رامیار جەواد