بەپێی ئەو پشكنینەی بۆ وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا كراوە، دەركەوتووە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بۆیە ئێستە لە ماڵەكەی خۆی كەرەنتین كردووە و چارسەر وەردەگرێت.
پێگەی
"ئەلعەرەبیە" ئەمڕۆ پێنجشەم 22ی تشرینی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی پشكنینەكان كە بۆ وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا ینس شبان كراوە، ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ بووە، بۆیە ئێستە ئەوە وەزیرە لەماڵەكەی خۆی كەرەنتین كردووە.
بەپێی پێگە عەرەبییەكە و زۆرینەی میدیاكانی دنیا، ینس شبان /40 ساڵ/ بەوە دەناسرێتەوە كە بەردەوام دەمامك بەكار دێنێ و هاوكات بە رژدی رێنوێنییە تەنردوستییەكان جێبەجێ دەكات.
ئاماژە بەوەش دراوە كە پێشتر هەستی بە ئەنفلەوەنزا كردووە و چارەسەری ئەو نەخۆشییەی وەرگرتووە، بەڵام دواتر بەپێی پشكنینەكان، دەركەوتووە تووشی كۆرۆنا بووە و ئێستە چارەسەری ئەو نەخۆشییە وەردەگرێت.
بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاو دەبنەوە، ئەڵمانیا لە لیستی توشبوون بە كۆرۆنا لە دنیادا ناوی لە 18یەمین هاتووە، تا ئێستە 385 هەزار و 907 كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون، هاوكات بەهۆیەوە نۆ هەزار و 849 كەس گیانیان لە دەست داوە.