فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەست پێ‌ دەكات

:: PM:12:31:22/10/2020 ‌
بڕیارە كۆتایی ئەو مانگە فێستیڤاڵی هەنار و پایز لە هەڵەبجە بەڕێوە بچێت و سەرپەرشتیارێكی فێستیڤاڵەكەش دەڵێت، هەموو بەرهەمەكان نمایش دەكرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی تشرینی یەكەم، جوان ئیسماعیل یەكێك لە سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەو فێستیڤاڵە كۆتایی ئەو مانگە دەست پێ‌ دەكات و ماوەی سێ‌ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوە دەچێت و چەندان بەرپرسی حكوومیش بەشداری دەكەن 
ڕوونی كردەوە، چەند ساڵە بە سەربەخۆ ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوە دەچوو، ئەمساڵ بە هاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەڵەبجە دەبێت و ژمارەیەكی زۆری جووتیاران بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.

باسی لەوەش كرد، پاركی شاری یاری هەڵەبجە و لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەم، ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوە دەچێت و چەندان بەرپرسی حكوومیش بەشداری دەكەن لە 29ـی تشرینی یەكەم تا چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ساڵانە لە هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنار بەڕێوە دەچێت و زۆرترین بەرهەمی ناوخۆ نمایش دەكرێت و بازاڕ بۆ بەرهەمی جووتیارەكان پەیدا دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد