له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا شوان مه‌حه‌مه‌د به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، شاندێكی پارتی چه‌ند ڕۆژێك له به‌غدا بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی كۆ بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی ئۆكتۆبه‌ر، شوان محه‌مه‌د به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی گوتی، شاندی پارتی سوپاسی لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌غدایان كردووه له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر سووتاندنی باره‌گای پارتی له شاره‌كه‌دا هه‌یانبووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه شانده‌كه چه‌ند ڕۆژێك ماونه‌ته‌وه و ئێسته لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه له‌سه‌ر به‌دواداچوونی ڕووداوه‌كه‌ی سووتاندنی ئاڵای كوردستان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای پارتی. وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه پارتی نیگه‌رانه له‌و هێزه‌ی له ڕۆژی ڕووداوه‌كه له به‌رده‌م لقی پێنج بوون و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه.
شوان محه‌مه‌د دووپاتی كرده‌وه كه ماوه‌یه‌كی تر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره ته‌نیا بۆ قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه ڕووی داوه.
رۆژی 17ی ئۆكتۆبه‌ر هێزێكی میلیشیاكان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی و ئاڵای كوردستان و پارتییان داگرت، ئه‌وه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه لێ كه‌وته‌وه.