ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق لەهەڵكشانە

:: PM:04:56:22/10/2020 ‌

ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی 41 ملیۆن 594 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 137 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 3899 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
تووشبوون گەیشتووەتە 442164 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 20197 پشكنین ئەنجام دراوە، 3899 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1131 حاڵەت لە بەغدا و 35 لە نەجەف و 421 لە سلێمانی و 424 لە هەولێر و 463 لە دهۆك و 27 لە كەربەلا و 170 لە كەركووك و 170 لە واست و 188 لە بەسڕە و 125 لە میسان و 82 لە بابل و 81 لە دیوانییە و 48 لە ئەنبار و 209 لە نەینەوا و 77 لە سەڵاحەدین و 55 لە موسەنا و 149 لە دیالە و 44 لە زیقاڕ.

هەر ئەمڕۆ 2816 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 1299 لە بەغدا و 167 لە هەولێر و 76 لە سلێمانی و 69 لە كەركووك و سێ لە دهۆك، جیا لە تۆماركردنی 47 حاڵەتی مردن،  هەشت لە سلێمانی و دوو لە هەولێر و حەوت لە دهۆك و چوار لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 442164 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 371826 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 10465 حاڵەت.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل