ماوەی دوو ساڵە بڕیاری كردنەوەی بەشی دەرهێنان و نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێڵ بۆ سۆران دەرچووە و تا ئێستە نەكراوەتەوە.
خەڵكی هەر چوار شارۆکەی ''سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر و رواندز'' بۆ بەناوكردن و تۆماركردنی تابلۆی و گۆڕینی خاوەنداریەتی ئۆتۆمبێلەكانیان روو لە هەولێر دەكەن، بە كردنەوەی ئەو بەشە لە سۆران كار ئاسانی بۆ خەڵك و شوفێران دروست دەبێت و دەتوانن سەرجەم ئەم كارانە لە سۆران ئەنجامی بدەن. بەرپرسێکی هاتووچۆیش کات و ساتی کردنەوەی بەشەکە بۆ "وشە" دەخاتەڕوو.
رائید دلاوەر لەتیف بەرپرسی بەشی ئامار و پلان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، ساڵی 2018 وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم، وەک ئاسانکاریەک بۆ دانیشتوانانی دەڤەری سۆران، بڕیاری كردنەوەی بەشی ساڵیانەی ئۆتۆمبێلی بۆ دەڤەری سۆران دەركرد بەهۆی چەند هۆكارێكی تەکنیکی تا ئێستە ئەو بەشە نەكراوەتەوە.
زیاتر گوتی، كردنەوەی بەشی ساڵیانە پێوەندی هەبوو بە تەواو كردنی بینای بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كە یەكێك بوو لە پرۆژە ستراتیژی و گرینگەكانی سۆران، هەروەها باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیشمان کارەکانی تەواو بوون، شوێنی تایبەت بۆ بەشی ساڵیانە دروست کراوە.
رائید دلاوەر دەڵێ، باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیشمان کارەکانی تەواو بوون، شوێنی تایبەت بۆ بەشی ساڵیانە دروست کراوە
ئەوەیشی ئاشکرا کرد، ستافێکی کارا بۆ بەڕێوەبردنی بەشی ساڵیانەی سۆران دابین کراوە کە ژمارەیان 20 کارمەند و بەرپرسی هاتوچۆیە، خوولی فێربوونیان بەشێوەی پڕاکتیکی پێکراوە و ئاشنای کارەکە کراون، سەرجەم پێداویستی و کەل و پەل بۆ ئەو بەشە دابین کراوە، کارەکان بەرەو کۆتایی دەڕۆن، رەنگە لە ماوەی یەک مانگدا گشت کارەکان بەکۆتا بێن و دڵنیاشین پێش ساڵی نوێ ئەو بەشە لە سۆران دەکەوێتە کار.
ئەو بەرپرسەی هاتوچۆیە ئەوەیشی خستووەتەڕوو، کە بەشەکان پێكدێن لە "نوێ کردنەوەی ساڵیانە، بەناوکردنی ساڵیانە و گواستنەوە و گۆڕینی لە کەسێک بۆ کەسێکی تر، نوێ کردنەوەی تابلۆ، گۆڕینی تابلۆی کۆن بۆ نوێ، وون بوونی ساڵیانە و دەرهێنانەوەی، دانەوەی غرامەی ئۆتۆمبێل، رسووماتی ژینگە و پەنجەمۆر سەرجەم کارەکان لە سۆران رایی دەکرێن و چیتر خەڵکی هەر چوار شارۆکەی دەڤەری سۆران پێویست ناکا بۆ کار و باری ساڵیانە و ژمارەی ئۆتۆمبێل روو لەهەولێر بکەن.
سۆران لە رووی کارگێڕیەوە سەر بە پارێزگەی هەولێرە و ناوەندی هەر سێ شارۆکەی رواندز، چۆمان و مێرگەسۆریشە. سۆران بەدوروی 110 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر هەڵکەوتووە، رێژەی دانیشتوانانی دەڤەرەکە زیاتر لە 300 هەزار کەسە. بهپێی ئامارێكی نووسینگهی گواستنهوهی ناوچەکە، زیاتر له 400 تاكسی و 50 پاس كاری گواستنهوهی هاووڵاتییان بۆ هێڵهكانی دهرهوه دهكهن، ئهمه له كاتێكدایه سۆران و دهوروبهری زیاتر له 70 ههزار ئۆتۆمبێلی به گشت جۆرهكانییهوه ههن.
سۆران/ موڕشید برادۆستی