ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئێسته نێوانی یه‌كێتی و پارتی ئاسایی بووه‌ته‌وه و گرژی له‌نێوانیاندا نه‌ماوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" كار بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی ئۆكتۆبه‌ر، سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نێوانی پارتی و یه‌كێتی ئاسایی بووه‌ته‌وه و هیچ گرژیه‌ك له‌نێوانیاندا نه‌ماوه و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن كۆتایی هاتووه.
پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو حزبی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویست ده‌كات نێوانیان له‌وپه‌ڕی باشیدا بێت
روونیشی كرده‌وه كه پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو حزبی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویست ده‌كات نێوانیان له‌وپه‌ڕی باشیدا بێت، "چونكه میله‌ته‌كه‌مان پێش خۆمان له‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌ی نێوانمان زیان ده‌كات".
پیره ئاماژه‌ی دا كه ئێسته كار بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كرێت و ئومێدی خۆیشی پێشاندا له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ" ئێمه و پارتی كه دوو حزبی سه‌ره‌كی ئه‌م وڵاته‌ین چاره‌سه‌ری كێشانه نه‌كه‌ین، وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و وێرانی ده‌ڕوات ئه‌وكات هه‌موومان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین".
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا