قوتابیانی كورد له خوێندنی بالاَ باس له‌وه ده‌كه‌ن پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك كورسی خوێندنی بالاَی بۆهۆزه‌كه‌ی ته‌رخانكردووه، بۆیه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
ژماره‌یه‌ك له قوتابیانی كه‌ركووك "وشه"یان له‌وه ئاگه‌دار كرده‌وه، له كۆی 25 قوتابی كه پێشبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی كورسی دكتۆرایان كردووه له زانكۆی كه‌ركووك 11 قوتابی ده‌رچوون كه حه‌وتیان كه‌سوكاری راكان جبووری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووكن و نۆ له‌وانه عه‌ره‌بن.
مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، جێگه‌ی سه‌رنجه له كۆی 11 ناو حه‌وتیان خزمی راكان جبوورین، بۆیه له‌و سكالاَیه ئاگادار كراومه‌ته‌وه و هه‌فته‌ی داهاتوو به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.
له دوای سه‌پاندنی راكان جبووری وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك، زۆربه‌ی پۆسته‌كانی شاره‌كه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری و كه‌سانی هۆزه‌كه‌یه پڕكراونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش وایكردووه گومانی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی كورسی دكتۆراكه دروست بكات.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی