بۆچی لە خەودا قسە دەکەین؟

:: PM:07:40:22/10/2020 ‌

بەشێک لە خەڵکی کاتێک خەوتوون "بەدەم خەوەوە" قسە دەکەن، پزیشکانی تایبەت بە یەکێک لە کێشەکانی خەو هەژماری دەکەن و دەڵێن، زیاتر لە منداڵ و پیاواندا ڕوودەدات.

ماڵپەڕی ''brightside'' ئەوەی ئاشکرا کردووە کە قسەکردن لەکاتێکدا کەسەکە نووستبێت و گوتنی هەندێک لە بابەتەکانی ڕۆژانە، ئەو شتەی خەوی پێوەدەبینێت کە چەند قسەیەکی تێکەڵ دەکات کە پزیشکان هۆکارەکانی دەگەڕێننەوە بۆ ئەمانەی خوارەوە:

بەگشتی پزیشکان هۆکارەکانی قسەکردن بەدەم خەوەوە دەگەڕێننەوە بۆ ئەمانەی خوارەوە

یەکەم - بۆماوەیی: شارەزایان ناتوانن ئەم حاڵەتە بە کەسێکەوە بەندکەن، چونکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، بەڵام لەکاتی هەبوونی ئەم حاڵەیە لە باوکێکدا ئەگەری هەیە بە بۆ ماوەیی بۆ کوڕەکەی بگوازرێتەوە، چونکە بە زۆریی لە باوکەوە بۆ کوڕ دەگوازرێتەوە.

دووەم - بەکارهێنانی دەرمان: یەکێکی تر لە و هۆکارانەی دەبنە هۆی قسەکردن بەدەم خەوەوە بەکارهێنانی دەرمانی کیمیاییە و پزیشکان ئەوەیان سەلماندووە کە زۆرێک لەو کەسانەی دەرمانی کیمیایی بەکاردەهێنن زۆرجار بستراوە لە خەودا قسەیان کردووە.

سێیەم - خەوی کەم یان نەخەوتن بەهۆی کارێکی رۆژانەوە.

چوارەم - سترێسی و دڵەڕاوکێیی لەبارەی بابەتێکی رۆژانە کە ئەنجامت نەدابێت یان بەنیازبی ئەنجامی بدەیت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان