هێشتا هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی ڕژدی كۆرۆنایه، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو پێشبینی ده‌كرێ په‌تا وه‌رزییه‌كان و كۆرۆنا تێكه‌ڵ بێت و به‌ته‌واوی كه‌رتی ته‌ندروستی گیرۆده‌ی ده‌ستی په‌تاكان بێت.
له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵ كۆرۆنا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانی گرته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی كۆنترۆڵ بكرێ، به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتییان ڕێژه‌كه‌ی زیاتر بوو تا ئه‌و ئاسته‌ی ئێسته خه‌ڵك و كه‌رتی ته‌ندروستیش گیرۆده بوون.
له عێراق و ناوچه‌كانی تری ده‌وروبه‌ر هێشتا كۆرۆنا بوونی هه‌یه، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی به‌رزتر نییه له كوردستان، به‌ڵكو به‌پێی راپۆرته‌كانی ته‌ندروستی عێراق، سلێمانی ڕێژه‌ی مردن تێیدا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری عێراق به‌رزتر.
ده‌یان كه‌سی تر كه تووشی په‌تاكه ده‌بن، ئه‌وه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی ناكه‌ن
ئێسته ئاماره‌كان چۆنن؟
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆرۆنا روو له هه‌ڵكشانه، به جۆرێك له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا هه‌زار كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت، به‌ڵام به‌راورد به مانگی پێشوو جۆرێكی تره كاتێك له 600 كه‌س تێپه‌ڕ نه‌ده‌بوو، ئه‌و حاڵه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كان بۆ مردنیش به‌هۆی كۆرۆناوه هه‌ر راسته، ئه‌گه‌ر له مانگی پێشوو له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 15 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه مردبن، ئه‌وه ئێسته مردن گه‌یشتووه‌ته 30 كه‌س له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا.
ئه‌وه ته‌نیا له ئاماری فه‌رمی كه وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" ده‌یان كه‌سی تر كه تووشی په‌تاكه ده‌بن، ئه‌وه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی ناكه‌ن و له ماڵه‌وه چاره‌سه‌رییه‌كان وه‌رده‌گرن، به‌و پێیه بێت ئاماره‌كان زۆر له هه‌زار حاڵه‌ت زیاترن كه ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاو ده‌كاته‌وه.
حكوومه‌ت نزیكه‌ی 28 ملیار دیناری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خه‌رج كردووه
حكوومه‌ت چی كرد و چی ده‌كات؟
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌واوی ئه‌و ڕێككارانه‌ی گرته‌به‌ر كه پێویست بوو، ته‌نانه‌ت كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتانی تر پشتی له خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد و پێی گوتن كه پێویسته خه‌ڵك پابه‌ند بێ، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له چه‌ندان وتاردا دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌ت هه‌موو توانای خۆی ده‌خاته گه‌ڕ تا رووبه‌ڕووی ئه‌و ڤایرۆسه ببێته‌وه. وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ته‌ندروستی هاووڵاتییان له پێش هه‌بوو شتێكه‌وه‌یه.
ئێسته جگه له‌وه‌ی ته‌واوی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته خزمه‌تی هاووڵاتییان، حكوومه‌ت بودجه‌ی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخان كردووه.
ڕۆژی پێنجی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له‌كاتی چوونی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاند، حكوومه‌ت نزیكه‌ی 28 ملیار دیناری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له بواره‌كانی خۆپارێزی و به‌ره‌نگابوونه‌وه و زوو ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ خه‌رج كردووه.
ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی حكوومه‌ت له ئیداره‌دانی كۆرۆنا له ئاستی دنیا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، به جۆرێك ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ستایشی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت و رێككاره‌كانی له كوردستان كرد.
د. ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" ڕای گه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌واوی توانای خۆی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌ڵام ئێسته له قۆناغێكداین كه پێویسته ئیتر هاووڵاتییان خۆیان بڕیار ده‌ر بن و ژیانی خۆیان بپارێزن.
حه‌وێزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه ئه‌گه‌ر چه‌ندان نه‌خۆشخانه‌ی تریش دروست بكرێ تازه ئاماره‌كان به‌و شێوه‌یه‌ن تا خه‌ڵك خۆی نه‌پارێزی ئاماره‌كان به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا رای گه‌یاند، "چه‌ند رۆژی له دوای یه‌ك، تووشبوون به كۆرۆنا به خێرایی زیاد بووه، هه‌ریه‌ك له ئێمه ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه ئه‌وانی تر بپارێزێت. بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌ركه‌وین، ده‌مامك ببه‌سته و ده‌ستكێش له ده‌ست بكه".
ژیان
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانیش ژیان زیاتر به‌ره‌و ئاسایبوونه‌وه ده‌چێ، ترس لای خه‌ڵك نه‌ما، به‌زۆر پابه‌ندی نه‌بێ كه‌س ده‌مامك و ده‌سكێش نابه‌ستێ، ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشه‌كه‌ی له كوردستان.
ئێسته ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه و خه‌ڵك زۆر ترسی له كۆرۆنا شكاوه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێ، ئه‌و نه‌ترسانه‌ی خه‌ڵك پێچه‌وانه‌ی ره‌وشی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی كۆرۆنایه. هه‌روه‌ك داوا ده‌كات خه‌ڵك پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بن.
لایه‌نێكی تری كۆرۆنا دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، به‌ڵام ئێسته زۆر له چیرۆك هه‌ن كه ناخ ده‌هه‌ژێنن و به بیركردنه‌وه له له‌ده‌ستدانی ئازیزێكت وات لێ ده‌كات پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بی. له سلێمانی و دهۆك دوو نموونه‌ی روونی ئه‌و جۆره هه‌ن كاتێك خێزانێكی چه‌ند كه‌سی به‌هۆی كۆرۆناوه بوونه قوربانی و له‌ناوچوون.
مه‌ترسییه‌كان له مانگی داهاتوو
له پێنج رۆژی رابردوودا رۆژانه زیاتر له هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون. به‌گشتی به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش له‌وه‌ته‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێسته، 68 هه‌زار و 44 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 289 كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه.
پزیشكێكی پسپۆڕ ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كاتێك په‌تایه‌كی وه‌رزی ساڵانه هه‌یه و نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی كۆرۆنا له‌یه‌كتر نزیكن، ئه‌وه تێكه‌ڵه‌یه‌كی خراپ دروست ده‌بێ و هه‌ردوو په‌تاكه له یه‌كتر جیا ناكرێنه‌وه.
د. ده‌وه‌ن عه‌لی بۆ "وشه" گوتی، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كاتێك ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی به‌هۆی سه‌رماوه سه‌رهه‌ڵده‌دات، جارێكی تر كێشه دروست ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وكاته خه‌ڵك گیرۆده‌ی هه‌ردوو په‌تاكه ده‌بێت و نزیكبوونی نیشانهكهیش له یه‌كتر كێشه‌كه قورس‌تر ده‌كات.