گورچیله‌كان دوو ئه‌ندامى هاویه‌كن، قه‌باره‌یان به قه‌ده‌ر مشتێ ده‌بێت ده‌كه‌ونه خوار قه‌فه‌سه‌ى سنگه‌وه له نزیك بڕبڕه‌كانى پشت. هه‌موو ڕۆژێك گورچیله‌كان 120 بۆ 150 چاره‌كى گاڵۆنێك خوێن ده‌پاڵێون و نزیكه‌ى یه‌ك بۆ دوو چاره‌ك گاڵۆنى میز و پێكهاته‌ى پاشه‌ڕۆ و شله‌ى زیاده ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ى له‌ش. بۆرٍِییه‌كى ماسولكه‌یى باریك كه پێى ده‌وترێت یوتیره‌س ده‌كه‌وێته هه‌ردوولاى میزڵدانه‌وه. میزڵدان به‌رپرسه له خه‌زنكردنى میز له كاتى كرژبوون و خاوبوونه‌وه‌ى دیوارى میزڵداندا، كاتێك میزڵدان پڕبوون له میز له ڕێی كۆئه‌ندامی ده‌مار مێشك ئاگه‌دار ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی میزی كۆبووه‌وه‌ی نێو میزڵدان بكرێته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر میز دوابخه‌ن و ڕێگری له خستنه‌ده‌ره‌وه‌شی بكه‌ن ئه‌وا كارێكی زیانبه‌خش و مه‌ترسیداره، مرۆڤ زۆرجار تووشی كێشه له گورچیله‌كانی ده‌بێ، به‌ڵام پێی نازانێ، تا ئازاری به‌هێز له گورچیله‌كانه‌وه دروست نه‌بێ، له خواره‌وه هه‌شت نیشانه‌ی تووشبوون به كێشه‌ی ته‌ندروستی له گورچیله‌كانتان ده‌خه‌ینه ڕوو، ئه‌گه‌ر تێبینیتان كرد، ئه‌وا سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و ڕێگه بگرن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرفت و كێشه له گورچیله‌كانتان.
ئه‌و نیشانانه‌ی ده‌ری ده‌خه‌ن كه گورچیله‌كانتان له مه‌ترسیدایه:
یه‌كه‌م: گرفتى میزكردن، ڕه‌نگى زه‌ردى میز یان تۆخی ڕه‌نگی میز نیشانه‌یه‌كه بۆ بوونی به‌رد یان دروستبوونی كلس له نێو گورچیله‌كاندا، بۆیه له‌و كاتانه‌دا پێویسته زوو زوو میز بكه‌نه ده‌ره‌وه و ئاویش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بخۆنه‌وه.
دووه‌م: ئاوسان، له‌و كاته‌ى كارى گورچیله‌كان ده‌وه‌ستێت، له‌ش ناتوانێت شله‌ى زیاد له پێویست لاببات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى درووست بوونى ئاوسان له ده‌موچاو، ده‌ست و قاچ و جومگه‌كانى له‌ش.
سێیه‌م: شه‌كه‌تى، له كاتێكدا گورچیله‌كان ته‌ندروست بن ئه‌وا هۆڕمۆنی EPO (erythropoietin) به‌رهه‌م ده‌هێنن كه هۆڕمۆنێكه به‌رپرسه له به‌رهه‌مهێنانى خانه‌ى خوێنى سوور و دابینكردنى ئۆكسجین بۆ له‌ش. ئه‌گه‌ر ژماره‌ى خانه‌ى خوێنى سوور له له‌شدا نزم بێته‌وه، كه‌سه‌كه هه‌ست به ماندوویه‌تى و هیلاكبوونى مێشك، داهێزرانی ماسوولكه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها نیشانه‌یه‌كى باوى كه‌م خوێنى تونده.
چواره‌م: دروست بوونى ئازار، نیشانه‌یه‌كى باوى نه‌خۆشییه‌كانى گورچیله، دروستبوونى ئازاره له به‌شى سه‌ره‌وه‌ى گورچیله‌كان, درووست بوونى ئازار نیشانه‌یه بۆ به‌ردى گورچیله یاخود هه‌وكردن.
پێنجه‌م: هه‌ناسه ته‌نگى، نه‌خۆشییه‌كانى گورچیله هۆكارێكن بۆ كورتى هه‌ناسه‌دان، چونكه به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى خانه‌ى سوورى خوێن و كه بڕێكى كه‌م ئۆكسجین به‌ناو خانه‌كانى له‌شدا ده‌ڕوات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى دروستبوونى ژه‌هر له سییه‌كان و تواناى هه‌ناسه وه‌رگرتن كه‌م ده‌بێته‌وه.
شه‌شه‌م: بیركردنه‌وه‌ى خراپ و سه‌رگێژى، كه‌مى ئۆكسجین له خانه‌كانى مێشكدا ده‌بێته هۆى كه‌م خوێنى توند یان سستى گورچیله، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى تواناى بیركردنه‌وه له‌لایه‌ن مێشكه‌وه وه هه‌روه‌ها گێژى و سستى بیركردنه‌وه.
حه‌وته‌م: گۆڕینى تامى ده‌م، به‌هۆى ئه‌و مادانه‌ى له خوێندایه كه ده‌بنه هۆى كه‌مى خڕۆكه‌ى سوور و خراپى هه‌ناسه‌دان و گۆڕینى تامى ناو ده‌م، له حاڵه‌تى نه‌خۆشییه تونده‌كانى گورچیله . گۆڕ‌انى گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا دێت وه‌كو نه‌مانى حه‌زى خواردن و كه‌مى ڤیتامینات له له‌شدا.
هه‌شته‌م: دروستبوونى لیرى پێست، له كاتى سستى گۆرچیله یان له‌و كاته‌ى كه گورچیله كاره‌كانى به شێوه‌یه‌كى دروست ئه‌نجام نادات نیشتنى كلس له نێو گورچیله‌دا كاردانه‌وه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌ندێك كه‌سدا له پێستدا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌كو درووست بوونى لیرى پێست و خوران بێزاركردن و وشك بوونى ئه‌و شوێنه‌ى كه لیرى لێ دروست ده‌بێت. ده‌توانرێت به به‌كارهێنانى كرێم كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام گرفتى راسته‌قینه ناوخۆییه و هۆكاره‌كه‌ى بۆ گورچیله‌كان ده‌گه‌رێته‌وه. ده‌بێت به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت.