کتێبی "ئەو بڕیارانەی ژیانت دەگۆڕن"ـی هال ئیربان نووسەری ئەمەریکی لەلایەن فەیسەڵ خەلیل وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی و بڵاو کرایەوە.
ئەمڕۆ شەموو 24ـی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر، فەیسەڵ خەلیل نووسەر و وەرگێڕ سەبارەت بە کتێبی "ئەو بڕیارانەی ژیانت دەگۆڕن" کە تازە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لێدوانێکی تایبەتی بە "وشە" دا.
فەیسەڵ خەلیل گوتی: کتێبی "ئەو بڕیارانەی ژیانت دەگۆڕن"ـی هال ئیربان نووسەری ئەمەریکی کتێبێکی بواری گەشەپێدانی مرۆییە، باس له 15 ئامراز ده‌كات كه وا ده‌كه‌ن ژیانى مرۆڤ بگۆڕێت و به‌ره‌و باشترى ببات، هه‌ر به‌شێكى تایبه‌ته به ئامرازێك.
زیاتر گوتی: نووسه‌رى كتێبه‌كه چه‌ندان كتێبى له بوارى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناوێکی ناسراوه.
فەیسەڵ خەلیل کتێبەکەی لە دووتوێی 318 لاپەڕەدا وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، له‌لایه‌ن ده‌زگاى رۆسا بڵاو كراوه‌ته‌وه.