ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا رای گه‌یاندووه، له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئاسایش‌دا، دوو پیلان پووچه‌ڵكرانه‌وه كه یه‌كێكیان له لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه) پلانی بۆ دانرابوو
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی چه‌ند هێرشێكی تێكده‌رانه له هه‌رێمی كوردستان:
هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند هێرشێكی تێكده‌رانه‌یان له هه‌رێمی كوردستان پووچه‌ڵ كرده‌وه و چه‌ندین كه‌سیشیان ده‌ستگیركرد كه په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌كاندا هه‌یه.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئاسایش‌دا، دوو پیلان پووچه‌ڵكرانه‌وه كه یه‌كێكیان له لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه) پلانی بۆ دانرابوو به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و هه‌واڵگریی و دژه تیرۆری هه‌رێمی كوردستان پووچه‌ڵكرانه‌وه. هه‌ندێك له پیلانداڕێژه‌رانی ئه‌م هه‌وڵانه، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و دانیشتووی وڵاتانی ئه‌وروپاوه هه‌یه و له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئاراسته‌كراون.
ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه بڕیار بوو بكرێنه ئامانجی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییانه، ئاگاداركراونه‌ته‌وه و رێكاریی پێویستیش، له‌پێناو پاراستنی دیپلوماتكاران و خاوه‌نكارانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان گیراوه‌ته‌به‌ر.
دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌داوداچوونی ورد، هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌رێم، چه‌ندین كه‌سیان له په‌یوه‌ند به‌م پیلانه‌دا ده‌ستگیر كردووه. له‌ڕێگه‌ی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیش( ئینته‌رپۆل)ه‌وه داوای هه‌ماهه‌نگیی وهاوكاریی، له هاوكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستگیركردنی كه‌سانی دیكه‌ی تێوه‌گلاو له‌م پیلانه‌دا.
له كه‌یسی یه‌كه‌مدا دوازده كه‌سی گومان‌لێكراو هه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش تێوه‌گلاون كه له چه‌ند وڵاتێك نیشته‌جێن له نێویشیاندا ئه‌وروپا، كه پیلانی هێرشكردنه سه‌ر كونسوڵگه‌رییه‌ك له هه‌ولێر و تیرۆركردنی دیپلوماتكارانی ناو كونسوڵگه‌رییه‌كه و په‌لاماردانی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی یٔه‌و وڵاته‌یان له هه‌رێم داڕشتبوو. ئه‌مه جیا له هه‌وڵه‌كانیان بۆ په‌لاماردان و هێرشكردنه سه‌ر كۆمپانیا و برانده جیهانییه‌كان و وڵاتانی رۆژئاوا له هه‌رێمی كوردستان. له دوای چاودێریكردنی گرووپه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه بۆ زیاتر له چوار مانگ، توانرا گیانی چه‌ندین كه‌س بپارێزرێت و چه‌ندین گومانلێكراویش ده‌ستگیر بكرێن له نێویاندا دوو هاووڵاتی سووری هه‌ن. گومانلێكراوان به‌پێی مادده‌ی 1 ی یاسای 21 ی ساڵی 2003 رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
له كه‌یسی دووه‌مدا، دوای زیاتر له ساڵێك به‌دواداچوون، تا ئێستا هه‌شت كه‌س ده‌ستگیركراون و هه‌موویان هاووڵاتی عێراقین. ئه‌م گرووپه هه‌وڵی تیرۆركردنی پارێزگارێكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی چه‌ندین كاری توندوتیژییان له هه‌رێم به گشتی و پارێزگای دهۆك به‌تایبه‌تی داوه. هه‌روه‌ها پلانی هێرشكردنه سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تێكدانی یٔاسایشی هه‌رێمیان داڕشتبوو. به‌م زووانه گومانلێكراوان، به‌پێی مادده‌ی 1 ی یاسای 21 ی ساڵی 2003 رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
گرووپی سێیه‌م، دوای به‌دواداچوون و ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی دژه‌هه‌واڵگریی بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك، هێزه‌كانی پۆلیس توانیان حه‌وت كه‌سی گومان‌لێكراو كه هه‌ر هه‌موویان هاووڵاتی عێراقین، به پێی مادده‌ی 1 ی یاسای 21 ی ساڵی 2003 و به بڕیاری دادگا ده‌ستگیر بكرێن. به‌داوداچوونه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوانی دیكه كه به‌شێكن له تۆڕێك كه چه‌ند ساڵێكه دروستكراوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری و سه‌ربازیی له باره‌ی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسه‌كانی. هه‌روه‌ها پلانی كوشتنی به‌رپرسێكی باڵای هه‌واڵگری و دادوه‌رێكیان دابوو. گرووپه‌كه، زانیاری‌یان له گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك له نێویاندا په‌كه‌كه، ئاڵوگۆڕ كردووه. ئێمه حكوومه‌ته بیانی و ده‌زگا هه‌واڵگرییه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له‌م ئۆپه‌راسیۆنه و ئه‌و زانیارییانه‌ی تا ئێستا به ده‌ستمان خستوون، ئاگادار كردۆته‌وه.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه ده‌ریده‌خات كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام له سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش، چالاكانه ئه‌ركه‌كانیان راده‌په‌ڕێنن و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن، ره‌وشی ئارام و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تێكبدرێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان