سه‌ركه‌وت شابان شاره‌زای ته‌كنه‌لۆجی و ئاسایشی ئینته‌رنێت ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، به‌كارهێنانی هاشتاگه‌كانی فه‌یسبووك وه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌ژماری به‌كارهێنه‌ر زیانی نییه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆی هێرشی هاككردن، به‌ڵام مه‌ترسی تری هه‌یه.
سه‌ركه‌وت شابان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری PROTEX بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌كنه‌لۆجیا و ئاسایشی ئینته‌رنێت بۆ "وشه" ئاشكرا كرد، به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك به‌بێ گوێپێدان به ئاسایشی ژیانی خۆیان، چه‌ند هاشتاگێكی ئاپلیكه‌یشنه‌كه به‌كار ده‌هێنن، ڕاسته ئه‌م هاشتاگانه مه‌ترسییان نییه بۆ هه‌ژماره‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌شێكیان ببێته ئاشكراكردنی زانیارییه‌كانیان و بڵاوبوونه‌وه‌ی نهێنییه‌كانیان له‌لای ئه‌و كۆمپانیایه‌ی هاشتاگه‌كه‌ی دروست كردووه.
ئەم شارەزایە هۆشیاریی ده‌دات كه به‌كارهێنانی ئه‌م هاشتاگانه كه‌م بكرێنه‌وه
ئه‌م شاره‌زایه به‌نموونه ئه‌وه ڕوو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ماوه‌ی پێشتر هاشتاگێك بڵاو بووه‌وه به‌ناوی ''وێنه له شوێنی كاره‌كه‌ت'' ئه‌م جۆره هاشتاگانه نهێنی شوێنی كاره‌كه‌ت ئاشكرا ده‌كه‌ن و مه‌ترسی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ت ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئامانجێكی گه‌وره له پشت ئه‌و هاشتاگه‌وه بێت.
هۆشیاریی ده‌دات كه به‌كارهێنانی ئه‌م هاشتاگانه كه‌م بكرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی هه‌ژمارێكی كه‌سییه و پێویسته به وریاییه‌وه دوور بكه‌ویته‌وه له‌م جۆره كارانه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بیت.