ترەمپ دادوەرە دڵخوازەکەی سەرخست

:: AM:09:52:27/10/2020 ‌
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا دواجار دادوەری پاڵێوراو بۆ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئەمەریکای پەسند کرد و ئەمەش بە سەرکەوتنێکی ترەمپ لە دواین ساتەکانی ئەم خولەی هەڵبژاردن هەژمار دەکرێت.

دەنگدان لەسەر ئێمی بەرێت دەستی پێ کرد و بە گشتی 52 نوێنەری ئەنجوومەنی پیران دەنگی بەڵییان بە دادوەرەکە دا و 48 نوێنەری تریش بە نەخێر دەنگیان دا و دواجار دادوەرەکە سەر کەوت.

لە نێو دیموکراتەکان نوێنەرێک لە قازانجی دیموکراتەکان دەنگی بە ئێمی بەرێت نەدا ئەگەر نا ژمارەی نوێنەرانی کۆماریخواز لە ئەنجوومەنەکە   53 نوێنەرن.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا ئەو هەنگاوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا لە لایەن دیموکراتەکانەوە رەخنەی زۆری لێ گیرا و داوایان کردبوو هەڵبژاردنەکە بۆ دوای هەڵبژاردن دوا بخرێت.

بە پێی نەریتێکی سیاسی سەرۆکەکانی ئەمەریکا لە دواین ساتی دەسەڵاتدارییان بڕیاری زۆر گرنگ و چارەنووسساز نادەن بەڵام ترەمپ گویێ بەو نەریتە نەدا.

لەم قۆناغەی سەرۆکایەتی ترەمپ سێ دادوەر بۆ ئەنجوومەنی باڵا لە لایەن ترەمپەوە دەستنیشان کراون.


وشە - سلێمان تاشان