له شاری كه‌ركووك له چالاكییه‌كی ناوازه‌دا، بۆ یه‌كه‌م جار خولێكی سێ مانگی بۆ شانۆ له‌لایه‌ن گرووپی شانۆی ھه‌وار به‌خۆڕایی بۆ سێ چینی شاره‌كه ده‌كرێته‌وه.
مه‌شق و ڕاھێنان له‌سه‌ر جه‌سته و فێركردنی بنه‌ماكانی شانۆ و شێوازێكی مۆدێرن ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی تشرینی یه‌كه‌م، نه‌ژاد نه‌جم سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی شانۆی ھه‌وار له كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "خولێكی شانۆی بۆ ھه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كچ و كوڕ، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌كه‌ینه‌وه و بێ به‌رانبه‌ره، له‌مڕۆوه ناونووسین ھه‌یه و ده‌توانن بۆ ھه‌ر سێ به‌شه‌كه گه‌نجان و هاووڵاتییانی شاری كه‌ركووك ناویان تۆمار بكه‌ن".
زیاتر گوتی، "خوله سێ مانگییه‌كه بۆ شانۆ ده‌كرێته‌وه بۆ سێ چینی جیاوازه، به گشتی مه‌شق و ڕاھێنان له‌سه‌ر جه‌سته و فێركردنی بنه‌ماكانی شانۆ و شێوازێكی مۆدێرن ده‌كرێت، كه پێكهاتوون له چینی كه‌مئه‌ندامان و چینی منداڵان و چینی ئاره‌زوومه‌ندان. مانگی یه‌كه‌م بۆ چینی كه‌مئه‌ندامان له نابیستان و كورته‌باڵایان خۆی ده‌گرێته‌وه، مانگی دووه‌م بۆ منداڵان ده‌كرێته‌وه و مانگی سێیه‌م بۆ كه‌سانی ئاره‌زوومه‌ند و ته‌نانه‌ت بۆ شانۆكارانیش ده‌گرێته‌وه"
ئاشكرای كرد، "خوله‌كه بۆ یه‌ك مانگ ده‌بێت، ھه‌ر ھه‌فته‌ی سێ ڕۆژ مه‌شق و ڕاھێنان له خوله‌كه ده‌كرێت، واتا له مانگێكدا 12 ڕۆژ ده‌بێت، خوله‌كه سپۆنسه‌ری تایبه‌تی ھه‌یه، گرووپی شانۆی ھه‌وار سه‌رپه‌رشتی ده‌كات كه سێ ڕاھێنه‌ر له‌م خوله وانه ده‌ڵێنه‌وه و مه‌شق و ڕاھێنان به به‌شداران ده‌كه‌ن ھه‌ر یه‌ك له (به‌نده، ھه‌وار فارس، ھونه‌ر شه‌وقی)".
ئاماژه‌ی دا، "له‌م خوله‌دا ھه‌موو كه‌ره‌سته‌كان به‌رده‌ست ده‌بن و ئاسانكاری بۆ به‌شداران كراوه، ھۆڵی مه‌شق و وانه‌گوتنه‌وه ئاماده كراوه و جلوبه‌رگی تایبه‌ت بۆ به‌شداران بۆ كاتی مه‌شق و كاتی ئه‌نجامی كۆتایی خوله‌كه بۆ نمایش دانراوه، ھاتوچۆی به‌شداران له‌سه‌ر ئه‌ركی خوله‌كه ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه ھه‌موو پێداویستی نووسین وانه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت و له‌كاتی رێست و كاتی پشوودان خواردنێكی گونجاو له‌گه‌ڵ مه‌شق و ڕاھێنانه‌كان پێشكه‌شی به‌شداران ده‌كرێت".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "ته‌واوی پڕۆژه‌كه له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێت".
شانۆ باوكی ھونه‌ره‌كانه و سه‌ره‌تاكه‌ی بۆ سه‌رده‌می یۆنانی و ڕۆمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك كه شانۆ تاكه ھۆكار بووه بۆ ده‌ربڕینی ھونه‌ری له دوای زۆرانبازی و پێشبڕكێكان. له‌سه‌ر ئه‌كته‌ری شانۆ پێویسته ھێزێكی تایبه‌تی ھه‌بێ و بتوانێ سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر ڕابكێشی به‌درێژایی كاتی شانۆ. چونكه زۆرجار ڕێڕه‌وی گه‌وره ھونه‌رمه‌ندانی گۆڕیوه له‌سه‌ر شانۆ وه‌ك ئه‌كته‌ر، به‌ھۆی به‌ده‌ركه‌وتنی ھێزی ھێنانه پێكه‌نینی جه‌ماوه‌ر كه به‌ھۆیه‌وه ڕێڕه‌وی ژیانیان گۆڕاوه.