به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی بڵاو ده‌بنه‌وه، رێژه‌ی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی ئه‌وروپا، زۆرتر بووه. ئه‌مه‌یش به‌پێی راگه‌یاندنی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كه بۆ "بی بی سی"ی راگه‌یاندووه.
به‌پێی پێگه‌ی "
ئیلاف" كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی تشرینی یه‌كه‌م له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی رێكخراوه‌كه مارگرێت هاریس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رێژه‌ی مردن له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، له‌ناویان فڕه‌نسا، ئیسپانیا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا و هۆڵه‌ندا له‌و وڵاتانه‌ن كه بۆ رێژه‌ی مردن به‌هۆی كۆرۆنا، یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌وروپا پێكدێنن.
ئه‌و گوته‌بێژه ئه‌وه‌شی گوت كه یه‌كه‌كانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان، زۆرترین پاڵه‌په‌ستۆیان له‌سه‌ر، رۆژانه نه‌خۆشی زیاتر روو له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و دۆخی زۆرینه‌یان خراپه و پێویستیان به چاره‌سه‌ری په‌له ده‌بێت.
له‌باره‌ی رێژه و ژماره‌ی مردن له چه‌ند وڵاتێك رای گه‌یاند، له ئیتاڵیا له‌ناو 24 سه‌عاتی رابردوودا 221 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. له نه‌مسایش ژماره‌ی مردن له رۆژێكدا گه‌یشتووه‌ته هه‌زار كه‌س.
رووسیا له دوای ئه‌مه‌ریكا و هیند و به‌رازیل دێت له ژماره‌ی تووشبووان. دوێنێ سێشه‌م له رووسیا 16 هه‌زار و 550 كه‌س به تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون. بۆیه له‌و وڵاته به‌كارهێنانی ده‌مامك له شوێنه جه‌نجاڵه‌كان بووه بڕیارێكی فه‌رزكراو.
له ئیتالیایش له 24 سه‌عاتی رابردوو تووشبوون گه‌یشتووه‌ته 22 هه‌زار كه‌س. بۆیه له‌و وڵاته ناڕه‌زاییه‌كی زۆر له‌ناو هاووڵاتییاندا هه‌یه، به‌تایبه‌تی هاوولاتییان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان هه‌یه كه كارگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر بژێوی خه‌ڵك و ئابووریی وڵاته‌كه.
له به‌لجیكا جیاله‌وه‌ی به‌هه‌مانشێوه رێژه‌ی مردن زۆر هه‌ڵكشاوه، حكوومه‌ت داوای له پزیشكان كردووه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تووشی ڤایرۆسىكه‌سش بن، ده‌بێ ئاماده‌ه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشكان هه‌بێت.
تا ئێسته له هه‌موو دنیا زیاتر له 43 ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها به‌هۆیه‌وه زیاتر له میلۆنێك 100 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.