وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان چه‌ند زانیارییه‌ك بۆ ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی كه پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت ده‌خاته ڕوو.
كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 150 چركه كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی تشرینی یه‌كه‌م، له ڕاگه‌یانراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌با چه‌ند خاڵێكی له‌باره‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی كردووه، "ئه‌گه‌ر وزه‌ی كاره‌با به‌كار بهێنرێت زیاتر له‌و ئاسته‌ی كه به‌پێی رێنوێنیی وه‌زاره‌تی كاره‌با دیاری كراوه، بۆ ماوه‌ی 45 چركه، ئه‌وا كاره‌با ده‌كوژێته‌وه و پاش 150 چركه ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك كه كاره‌با زیاد له پێویست به‌كار هاتووه".
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 30 خوله‌كدا چه‌ند جارێك كاره‌با زیاد به‌كار هات به‌جۆرێك تێكڕای ماوه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با بگاته 45 چركه، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 150 چركه كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
زیاتر هاتووه، "ئه‌گه‌ر به‌هۆی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با له ماوه‌ی 30 خوله‌كدا پێنج جار بڕینی له‌سه‌ریه‌ك ڕوو بدات، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 45 خوله‌ك كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك و داتاكردنی كاره‌با خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بایش پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، "به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، كێشه و گرفته‌كانی كاره‌با، ده‌ستنیشان ده‌كرێت و به‌فیرۆچوونی كاره‌باش كه‌متر ده‌بێته‌وه."