زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌م دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه به‌پێوه‌ندی فراكسیۆنه‌كه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و ململانێ ئاساییه. پێی وایه ئه‌گه‌ر پێویست بكات پارتی و یه‌كێتی ڕێككه‌وتنی ستراتیجی ده‌به‌ستن.
-تا ئێسته هه‌ست ده‌كرێ كه ناكۆكی هه‌یه له نێوان فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مان؟
ئێمه سیاسه‌تی حزبه‌كانی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و هه‌ر فراكسیۆنێكیش مافی خۆیه‌تی كه سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، كه‌واته وه‌ك یه‌كتر بیر ناكه‌ینه‌وه، ئاساییه كه ململانێ بكه‌ین و سیاسه‌ت بكه‌ین، وه‌ك له هه‌وڵداین كه له‌گه‌ڵ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كدا ده‌ستوخه‌تی حزبهكهمانی پێوه بێ، پێویسته هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه بین، به‌ڵام له‌سه‌ر پرسه‌كان بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه، ئه‌وه كارێكی نائاسایی نییه و سیاسه‌ت ده‌كه‌ین، چونكه هه‌ر حزبه خاوه‌نی به‌رنامه و پرۆگرامی خۆیه‌تی و ده‌یه‌وێ جێبه‌جێی بكات، فراكسیۆنی یه‌كێتی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی تر ئاساییه به‌وانه‌یشه‌وه كه ئۆپۆزسیۆنن.
به‌شێك له‌و براده‌رانه‌ی ناو فراكسیۆنی یه‌كێتی حه‌ز ده‌كه‌ن بابهتهكان بده‌ن به‌ڕای گشتیی
-ڕێككه‌وتنێك هه‌بوو له نێوانتان كه گوایه هیچ پڕۆژه‌یه‌ك به‌بێ یه‌كتر تێناپه‌ڕێنن؟ ئه‌وه به‌كوێ گه‌یشتووه؟
به‌درێژای مێژوو چه‌ندان ڕێككه‌وتن هه‌یه له نێوان پارتی و یه‌كێتی، ئێسته ڕێككه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت له نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و پێكهاته‌كان هه‌یه و جێی هه‌موو بۆچوونه‌كان كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو، ئێسته به‌شێك له‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ كراوه و به‌شێكی ماوه، له‌ناو په‌رله‌مان پێویسته لێكتێگه‌یشتنی باش له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه حیساب بۆ هیچ هێزێكی تری سیاسی نه‌كه‌ین.
-گله‌یی له به‌شێك ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌كرێ كه ئیحراجییان بۆ تیمی حكوومه‌تی یه‌كێتی دروست كردووه، ههڵوهستهتان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه؟
ئێمه دوو شێوازی كاركردن و بیركردنه‌وه‌مان هه‌یه و سیاسه‌تی حزبه‌كانی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارانی كوردستان هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵكن و خۆیان به نوێنه‌ری خه‌ڵك ده‌زانن، به‌ڵام ده‌بێ قسه له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی حكوومه‌ت بكرێت و چاودێری بكرێ، چونكه په‌رله‌مانتار بۆی هه‌یه پرسیار بكات و له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان بپرسێته‌وه، به‌شێك له‌و براده‌رانه‌ی ناو فراكسیۆنی یه‌كێتی حه‌ز ده‌كه‌ن بابهتهكان بده‌ن به‌ڕای گشتیی، ئه‌وه‌یش ئاساییه و په‌رله‌مانتار ئازادیی خۆی هه‌یه، له ئه‌نجامدا كه‌سمان له سه‌رووی یاسا نین و هه‌ر كاردانه‌وه و قسه‌یه‌كی خراپیش ئه‌وه یاسا رۆڵی خۆی ده‌بینی.
-ئه‌و پهرلهمانتارانهتان كه‌وا ده‌كه‌ن پێوه‌ندی به نه‌بوونی مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو یه‌كێتی هه‌یه؟
من كادری یه‌كێتیم و شانازی به مێژووی حزبه‌كه‌وه ده‌كه‌م، به‌ڵام له دوای كۆنگره‌وه یه‌كێتی خاوه‌نی یه‌ك سه‌ركردایه‌تی و ئاراسته‌یه و بڕیاری فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه دێت.
-كۆمه‌ڵێك پرسیار له پێنجی ئۆكتۆبه‌ر ئاراسته‌ی حكوومه‌ت كرا و دوێنێش بابه‌تی پرساندنه‌كه له په‌رله‌مان به‌ڕێوه چوو، بڕوای ته‌واوتان به وه‌ڵامه‌كانی حكوومه‌ت هه‌بوو؟
له ڕابردوو یه‌كێك له گله‌ییه‌كانمان ئه‌وه‌بوو كه حكوومه‌ت نایه‌ته په‌رله‌مان، ئێسته وێنایه‌كی جوان درا كه حكوومه‌ت له پێنجی ئۆكتۆبه‌ر هاتنه په‌رله‌مان و ئه‌وه جێی ده‌ستخۆشییه و بۆ داهاتوویش هه‌رجارێكی تر داوا بكرێن یان خۆیان بیانه‌وێ، ئه‌وه ئه‌و دیواره شكا كه حكوومه‌ت نه‌ده‌هاته په‌رله‌مان، ئه‌و كاته پرسیارێكی زۆر له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرا و وه‌ڵام درایه‌وه، به‌ڵام هه‌موو وه‌ڵامه‌كان ڕه‌نگه بڕوا بۆ په‌رله‌مانتاران دروست نه‌كات، هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی له كوردستان.
-به‌پێویستی ده‌زانن ڕێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی ستراتیجی پێشوو له نێوان پارتی و یه‌كێتی ببه‌سترێته‌وه؟
له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا ئه‌وه ڕوونه كه ئه‌م هه‌رێمه به‌بێ پارتی و یه‌كێتی به‌ڕێوه ناچێت و مێژوویان له خه‌بات و حوكمڕانی هه‌یه، پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌زانن و پرۆسه‌ی حوكمڕانییان پێكه‌وه بنیات ناوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هێزن، بۆیه ئه‌گه‌ر پێكه‌وه كار بكه‌ین باشتر ده‌توانین هه‌نگاو بنێین و ئێسته له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌دان، ئه‌گه‌ر پێویست بوو ڕێككه‌وتنی ستراتیجی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجام ده‌درێ به‌تایبه‌ت كه بۆ خزمه‌تی كوردستان بێ.