راپرسییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، بایدن به مه‌ودایه‌كی زۆر پێش تره‌مپ كه‌وتووه، ئه‌و راپرسییانه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و ویلایه‌تانه ئه‌نجام دراون كه هه‌ردوو حزبی كۆماریخواز و دیموكرات كێبه‌ركێیه‌كی چڕیان تێیدا ده‌ست پێ كردووه.
رووداوێكی گرنگی سیاسیی هاوشێوه ده‌توانێ گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ بكات
.
بایدن به‌هۆی ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی بۆ كه‌مپێنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كۆی كردووه‌ته‌وه، له‌ڕووی داراییه‌وه دۆخی له تره‌مپ باشتره و توانای هه‌یه تا رۆژی سێی تشرینی دووه‌م به ده‌نگێكی به‌رزتر په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته گوێی ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریكا.
پسپۆڕانی هه‌ڵبژاردن له‌و چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا ئه‌گه‌رێكی كه‌میان بۆ سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ له‌به‌رچاو گرتووه، به‌ڵام پێویسته له‌بیرمان بێت دیموكراته‌كان یاده‌وه‌رییه‌كی تاڵیان له‌و لێكدانه‌وانه هه‌یه.
لە هەڵبژاردنی پێشوویش راپرسییەکان لە بەرژەوەندی کلینتن بوون
.
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌پێی راپرسی و لێكدانه‌وه‌ی پسپۆڕانی هه‌ڵبژاردن له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هیلاری كلینتن له هه‌فته‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر زیاتر له پێشبینی سه‌ركه‌وتنی بایدن بوو، به‌ڵام ئاخۆ مێژوو جارێكی تر سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ دووباره ده‌كاته‌وه؟ بۆیه ئه‌گه‌ر جارێكی تر دۆناڵد تره‌مپ ببێته‌وه سه‌رۆك، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌یه.
* ئۆكتۆبه‌ری سه‌رسوڕهێنه‌ر
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 11 رۆژ به‌ر له هه‌ڵبژاردن، جیمز كۆمی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، هه‌واڵگری نیازی هه‌یه جارێكی تر لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی ئیمێڵه كه‌سییه‌كه‌ی هیلاری كلینتن بكات له‌و كاته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو، ئه‌و پرسه هه‌فته‌یه‌ك مانشێتی سه‌رجه‌م میدیاكانی داگیر كرد و هه‌ناسه‌یه‌كی بۆ كه‌مپێنی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ گێڕایه‌وه.
بایدن لە قسەکردندا دەمی تەتەڵە دەکات و رەنگە ئەوە کێشەی بۆ دروست بکات
.
ئێسته كه نزیكه‌ی شه‌ش رۆژی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، رووداوێكی گرنگی سیاسیی هاوشێوه ده‌توانێ گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ بكات بۆ بوونه‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ندێك له كۆنه‌پارێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، وتاره‌كه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست له‌باره‌ی لاپتۆپێكی نه‌ناسراوه كه لێیه‌وه ئیمێڵێكی بایدن درزی كردووه و تێیدا ده‌یسه‌لمێنێت هه‌وڵی داوه كوڕه‌كه‌ی به‌كار بهێنێت بۆ كارئاسانیكردن بۆ كۆمپانیایه‌كی غازی ئۆكراینی، ده‌توانێ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی سیاسیی له ئه‌مه‌ریكا دروست بكات، به‌ڵام به‌هۆی دیارنه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئیمێڵه‌كه و ورده‌كاری پێویست بۆ سه‌لماندنی بابه‌ته‌كه، ره‌نگه نه‌توانێ رای ده‌نگده‌ران به‌و جۆره بگۆڕێت كه دڵخوازی كۆماریخوازه‌كانه.
به‌ڵام تره‌مپ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه كۆمه‌ڵێك هه‌واڵی تر بڵاو بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و وتاره‌ی نیویۆرك تایمز ته‌نیا هه‌نگاوی یه‌كه‌م بێت و له‌دوای ئه‌وه‌وه به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی دراوه‌ته پاڵ بایدن بخاته روو، ئه‌وكات چیرۆكه‌كه به ته‌واوی ده‌گۆڕێ.
دەنگدەرانی بایدن بەرژەوەندی جیاواز و دژبەیەکیان هەیە و ئەگەر هەیە بە رەفتارێک بۆچوونیان بگۆڕن
.
له‌وانه‌شه رووداوێكی جیاواز یان بابه‌تێكی گه‌وره‌تر بخرێته روو كه هیچ یه‌ك له چاودێرانی هه‌ڵبژاردن له ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕوانیان نه‌كردبێت.
* لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ راپرسییهكان
بایدن له سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌كانه‌وه وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م له راپرسییهكان ده‌ركه‌وتووه، ته‌نانه‌ت له ویلایه‌ته گرنگهكانیش كه جیاوازی ده‌نگه‌كانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ له كه‌مترین ئاستدا بووه، هه‌ر پێشه‌نگه و به‌پێی راپرسییه‌كه براوه‌ی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2016 سه‌لماندی كه ئه‌و راپرسییانه هیچ گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه و بڕیار بوو هیلاری كلینتن بۆ به‌یانی رۆژی هه‌ڵبژاردن خۆی ئاماده بكات بۆ كۆشكی سپی، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه پێچه‌وانه ده‌رچوو.
پێشبینی له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌وه‌ی كێ و به چ ئاستێك زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌باته‌وه، كارێكی یه‌كجار دژواره، له هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵبژاردنی پێشوو به‌شێكی زۆر له كۆمپانیاكانی راپرسی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان كرد، ئه‌وان بۆ ئه‌و سپیپێسته نه‌خوێنده‌وارانه‌ی ده‌نگیان به تره‌مپ دا، هیچ به‌هایه‌كیان دانه‌نابوو.
ئه‌گه‌رچی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز پێی وایه مه‌ودای بایدن له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌وه‌نده زۆره كه ته‌نانه‌ت له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌و توێژانه‌ش ناتوانێ ئه‌نجامه‌كه بگۆڕێت، به‌ڵام هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی راپرسی له ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ده‌بێ شێوازی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی بدۆزنه‌وه و ئه‌وه‌ی كه ئێسته هه‌یه وه‌ڵامده‌ری دۆخ و سه‌رده‌مه‌كه نییه.
لەوانەیە جارێکی تر دیموکراتەکان بە پێشبینییەکان بخەڵەتێن و کێبەڕکێکە بە کۆماریخوازەکان بدۆڕێنن
.
بۆ نموونه زۆر له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێ بۆ یه‌كه‌مجار له رێی سندووقی پۆسته‌وه ده‌نگ بده‌ن، كۆماریخوازه‌كان له ئێسته‌وه به‌ڵێنیان داوه كه ده‌نگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵگه‌ڕێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ساخته ببنه‌وه كه پێیان وایه له سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كرێت.
* سه‌ركه‌وتن له‌و ویلایه‌تانه‌ی كێبه‌ركێیان له‌سه‌ره
به‌ده‌ر له ئه‌نجامی راپرسییهكان، ژماره‌ی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی تره‌مپ تێیدا یه‌كه‌مه یاخود نیوه به نیوه‌یه، ئه‌وه‌نده زۆرن كه ئه‌گه‌ر زۆره كالج ئیلیكترالهكان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ته‌واو ببن و سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر بكه‌ن.
تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی 2016 له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی ده‌نگی كه‌متری هێنایه‌وه له ركابه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام له كالێج ئیلیكترالهكان، واتا ده‌نگدانی دیجیتاڵ، به جیاوازییه‌كی به‌رچاو پێش كلینتن كه‌وت، هه‌ر ویلایه‌تێك به‌پێی رێژه‌ی دانیشتووانی ئاستی كالێج ئیلیكترالی بۆ دیاری كراوه.
كۆمه‌ڵیك له‌و ویلایه‌تانه‌ی پێشتر ده‌نگیان به تره‌مپ دابوو، له‌وانه ویلایه‌تی میشیگان و ڤیسكانسن، پێ ده‌چێت ئه‌مجاره‌یان ده‌نگێكی ئه‌وتۆ به تره‌مپ نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانێ له ویلایه‌ته‌كانی تر به جیاوازییه‌كی كه‌م پێش بایدن بكه‌وێت، ده‌توانێ به هێنانه‌وه‌ی 270 ده‌نگی ئهلیكترال براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا ببێت.
* هه‌ڵه‌كردنی بایدن
كه‌مپێنی هه‌ڵبژاردنی بایدن تا ئه‌مڕۆ یهكدهستییهكی باشی هه‌بووه، به‌ڵام بایدن له قسه‌كردندا ده‌می ته‌ته‌ڵه ده‌كات، بۆیه‌ش كه‌مترین قسه‌ی كردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كات.
ئێسته كه شه‌ش رۆژی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن، ده‌بێ بایدن رژدتر بێت له ململانێكردن له‌گه‌ڵ تره‌مپ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش تا دێت مه‌ترسی قسه‌كردنی زیاتر و ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌ی زیاتر له‌و به‌ربژێره نزیك ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌مه بۆ رۆژی ده‌نگدان زیانێكی زۆری پێ بگه‌یه‌نێت.
ده‌نگده‌رانی بایدن پێكهاتوون له كۆنزێرڤاتهكانی چینی مامناوه‌ند و كۆماریخوازه ناڕازییه‌كان و توێژی كرێكاری سه‌ر به دیموكراته‌كان و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و لیبڕاڵه‌كان، ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز و دژبه‌یه‌كیان هه‌یه كه زۆر به ئاسانی ده‌توانن له هه‌ڵه‌یه‌ك یان ره‌فتارێكی بایدنه‌وه تووڕه ببن و بۆچوونیان بگۆڕن.
یه‌ك له ئه‌گه‌ره‌كانی تر ئه‌وه‌یه كه فشاری هه‌ڵبژاردنه‌كان بایدنی به‌ساڵداچوو ماندوو بكات، بابه‌تی تواناییه‌كانی له‌لایه‌ن كۆماریخوازانهوه بقۆزرێته‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی پێ بكه‌ن كه گوایا توانا و هێزی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی نییه كه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێی ده‌سپێرێت، ئه‌گه‌ر بایدن بیانوویه‌كی له‌و شێوه بداته ده‌ست، بێگومان كه‌مپێنی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ ده‌یقۆزنه‌وه و سوودی لێ وه‌رده‌گرن.
له‌وانه‌یه بایدن و هاوكارانی پێیان وابێت ته‌نیا ئه‌ركێكی له ئه‌ستۆیان ماوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێكردنه بۆ ئه‌وه‌ی كات ته‌واو بێت و رۆژی سێی تشرینی یه‌كه‌م وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناوی بخوێنرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچووكترین هه‌ڵه بكات، ئه‌وه یه‌كه‌م كاندید نییه له ساته‌كانی كۆتادا یارییه‌كه به ته‌واوه‌تی ده‌دۆڕێنێت.