محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا قسه ده‌كات و پێی وایه، پێویسته هه‌موو كورد پشتیوانی له بایدن بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئۆكتۆبه‌ر، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، حزبه‌كه‌ی ترامپ له حزبه‌كه‌ی بایدن بۆ كورد باشتر بوو، به‌ڵام ترامپ له هه‌ردوو حزبه‌كه بۆ كورد خراپتر بوو. روونی كردووه‌ته‌وه، تره‌مپ ده‌بابه و چه‌كی دوا مۆدێلی ته‌كنه‌لۆجیای دا به عێراق و دژی كورد وه‌ستایه‌وه و 51%ی خاكی كوردستان له ده‌ست درا.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ دا كۆرۆنا زیاتر 200 هه‌زار كه‌سی له ئه‌مه‌ریكا كوشتووه
باسی له‌وه كردووه، له خاكی كوردستانی سووریاش عه‌فرین و سه‌رێكانی و زۆر ناوچه‌ی تری به ڕه‌سمی ته‌سلیمی توركیا كرد له ڕێگای نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆیه‌وه.
ره‌خنه‌ی زیاتری له تره‌مپ ده‌گرێ و نووسیویه‌تی، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ دا كۆرۆنا زیاتر 200 هه‌زار كه‌سی له ئه‌مه‌ریكا كوشتووه و نۆ ملیۆنیش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، بۆیه ده‌رچوونه‌وه‌ی تره‌مپ كاره‌ساتی گه‌وره‌تری به دواوه‌یه. هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه هه‌موو كورد ده‌بێت پشتیوانی له بایدن بكات.