به بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار دینار و وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رزی زستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با له سنووری سلێمانی و دروستكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی بچووكی كاره‌با له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستكراوه به كڕینی محاویله و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئۆكتۆبه‌ر، سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئاماده‌كاریمان ده‌ست پێ كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با له سنووری سلێمانی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بگۆڕه‌كانی له گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له سنووره‌كه.
هه‌روه‌ك ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بۆ ئاماده‌كاری ده‌بێت بۆ وه‌رزی زستان ئه‌و كێشانه‌ی كه دروست ده‌بن له بگۆڕه‌كانی كاره‌با، چه‌ندان بگۆڕی نوێ ده‌كڕدێن و ده‌خرێنه شوێنی ئه‌وانه‌ی كه كێشه‌یان هه‌یه تا له وه‌رزی زستان تووشی بارزۆری نه‌بن.
له وه‌رزی زستاندا له شاری سلێمانی كێشه‌ی كاره‌با سه‌رهه‌ڵده‌دات و گرفتی بارزۆری بگۆڕه‌كان ده‌بێته كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانیش به ناچاری سیستمی سه‌ره محاویله جێبه‌جێ ده‌كات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی