له‌ناو یاریگای شارۆكه‌ی كۆیه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زێده‌ڕۆی شووشتنگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێل دروست ده‌كرێ و چه‌ند كه‌سێك و یانه‌یه‌كی تۆپی پێش به‌و هۆیه‌وه ده‌گیرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له دادگای كۆیه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئۆكتۆبه‌ر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چه‌ند كه‌سێك له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو گیرابوون كه به‌شێوه‌یه‌كی زێده‌ڕۆی له‌ناو یاریگای كۆیه شووشتنه‌گه‌یه‌كی ئۆتۆمبێلیان دروست كردبوو.
"وشه" له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه له به‌دواداچوونه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و له داهاتوو زانیاری و وێنه بڵاو ده‌كاته‌وه
ڕوونیشی كرده‌وه كه له دۆسیه‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێكی سه‌ره‌كی هه‌ن و چه‌ند ڕۆژێك گیراون، دواتر ته‌واوی ئه‌ندامانی یانه‌یه‌كی تۆپی پێ له كۆیه بۆ گوته وه‌رگرتن بانگێشتی دادگا كراون و 24 سه‌عات ڕاگیراون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ناو دادگای كۆیه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی ڕێره‌وی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئێسته ناتوانن زانیاری زیاتر ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام دۆسیه‌كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی تریش ده‌كرێ تا لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكه‌ن.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" ئه‌و زه‌وییه‌ی داگیركراوه زیاتر له هه‌زار مه‌تر ده‌بێت و 400 مه‌تری كراوه به شووشتنگه به‌بێ ئه‌وه‌ی پرس به قایمقام و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بكرێت و تا ئێسته‌یش ڕوون نییه داهاتی ئه‌و شووشتنگه‌یه بۆ كێ بووه.
"وشه" له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه له به‌دواداچوونه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و له داهاتوو زانیاری و وێنه بڵاو ده‌كاته‌وه.