خاوه‌ن پشكێكی چاڤیلاند ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌زموونێكی شكستخواردووی له‌كاری په‌رله‌مانی دووباره ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، له سلێمانی حزبی باڵا كاره نایاساییه‌كانی شاسوار په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن.
نه‌ژاد عه‌لی، خاوه‌ن پشكی چاڤیلاند له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شاسوار ده‌یه‌وێت ئه‌زموونێكی شكستخواردوو له هه‌رێم دووباره بكاته‌وه كاتێك په‌رله‌مانتاره‌كانی هانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌به‌ی ئاو و پێڵاو بهاوێژن، له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌م كاره تاقیكراوه‌ته‌وه و شكستی خواردووه.
روونیشی كرده‌وه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان له یه‌كێتییه، چۆن ئه‌و حزبه ڕێگه ده‌دات په‌رله‌مانتاره‌كانی شاسوار پێڵاو و ده‌به ئاوی تێبگرن، ئه‌م قسه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه وادهریخهن دژایه‌تی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و حزبه‌ی له سلێمانی باڵاده‌سته، هه‌موو كاره نایاساییه‌كانی شاسواری په‌رده‌پۆش كردووه.
به گوته‌ی ئه‌و خاوه‌ن پشكه، شاسوار ئه‌گه‌ر خه‌می مافی خهڵكییهتی و به‌ڕاستی په‌رۆشی مووچه‌خۆرانه، بۆچی مافی زیاتر له نۆ هه‌زار خاوه‌ن پشك نادات، خۆ خاوه‌ن پشكه‌كان له ده‌سه‌ڵات نین تا خواردنی پاره‌كه‌یان به حه‌ڵاڵ بزانێت.
ئه‌و ده‌ڵێت، په‌رله‌مانتاره‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌ی شاسوار پێیان نه‌ڵێت و ئاڕاسته‌یان نه‌كات ئه‌وان ئه‌نجامی ناده‌ن، ئه‌گه‌رنا بۆ تا ئێسته په‌رله‌مانتاره‌كانیان نه‌هاتوون به‌ده‌م گردبوونه‌وه‌كانی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلانده‌وه، كه ده‌یان گردبوونه‌وه‌مان كردووه و داوای مافی ڕه‌وای خۆمان كردووه.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، زیاتر له 22 ملیۆن دۆلاری خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند قه‌رزاره، هه‌روه‌ك 50 ملیار دیناری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش قه‌رزاره و هه‌ر جاره‌و به‌بیانوویه‌ك ده‌یه‌وێت خۆی له دانی ئه‌و قه‌رزه بدزێته‌وه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا