سبەی پێنجشەم لە هەرێمی كوردستان و وڵاتانی موسڵمان، یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەكرێتەوە، بەو بۆنەیەوە سەرۆك بارزانی پیرۆزبایینامەیەكی ئاراستەی موسڵمانان لە هەرێمی كوردستان و دنیا كرد، ئەو هیوای خواست ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆكارێك بۆ پتەوكردنی گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی و مەزەوی لە كوردستان و عێراق و جیهان.
لە یەزدانی مەزن دەخوازین دەرگای خێر و بەرەكەت و خۆشی بەڕووی گەلی كوردستان بكرێتەوە
لە دەقی پیرۆزیایینامەكەدا هاتووە، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن، محەمەدولمستەفا (سڵاوی خوای لێ بێ)، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و عێراق، موسڵمانانی كوردستان بەتایبەتی دەكەم.
سەرۆك بارزانی هیوای خواست ئەم بۆنە پیرۆزە هۆكارێك بێ بۆ زیاتر پتەوكردنی گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی و مەزەوی لە كوردستان و عێراق و جیهان، هاوكات لە یەزدانی مەزن دەخوازین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگای خێر و بەرەكەت و خۆشی بەڕووی گەلی كوردستان و گەلانی ناوچەكە بەگشتی بكاتەوە و ستەمی سەر میلەتان بە كۆتا بێت.