ساڵانە به‌رهه‌مى ناوخۆ له له هه‌رێمى كوردستان ڕووی لە زیادبوونە، ئه‌مساڵیش به‌راورد به ساڵى ڕابردوو، به‌رهه‌مى گوێز له هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، زیادی کردووە.
ستار مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئەمساڵ له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه 85 هه‌زار داری گوێز هەن، به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌ده‌ستمان گەیشتووه، سەرەڕای نەخۆشکەوتنی هەندێک لە دارگوێزەکان، بەڵام توانراوە بڕێکی زۆر گوێزی باش بەرهەمبهێنرێت و بخرێتە بازاڕەوە.
دار هەیە 15 بۆ 20 هەزار گوێز دەگرێت
هەروەها گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می گوێز ناڕواته عەلوەکان و باخەوانەکان خۆیان له بازاڕه‌كان ڕاستەوخۆ به كڕیاری دەفرۆشن، ئامارێکی فەرمی لەبەردەستدا نییە، بەڵام دەتوانین بڵێین لە کۆی ئەو 85 دار گوێزانەی ناوچەکە، دار هەیە 15 بۆ 20 هەزار گوێز دەگرێت و داریش هەیە بەرهەمی ساڵانەی ناگاتە هەزار گوێز.
بەپێی گوتەی فرۆشیارانی گوێز، ساڵانە بەرهەمی گوێزی سنووری هەورامان لە نێوان 100 بۆ 120 تەن دەبێت، لە ناوچەکانی پێنجوێن، شارباژێر و راپەرینیش بڕێکی زۆر گوێز ساڵانە بەرهەم دێت کە بە نزیکەی 100 تەن دەخەمڵێنرێت.
لای خۆیەوە جه‌لیل شه‌مسه‌دین، لێپرسراوى به‌شى باخدارى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كشتو‌كاڵى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى گوێز له سنووره‌كه به‌ڕێژه‌ى به‌رچاو زیادى كردووه و توانراوه به‌رهه‌مه‌كه له پێویستى ناوخۆ زیاتر بێت، ئه‌مه‌ش دڵخۆشكه‌ره چونكه هه‌رێمى كوردستان له گوێزدا به‌رهه‌مى زۆر باشى هه‌یه.
ئه‌وه‌شى گوت، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به پله‌ى یه‌كه‌م له هه‌ورامان، شارباژێر و پێنجوێن و سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌رهه‌مى گوێز هه‌یه و ساڵانه به‌رهه‌میان به سه‌تان ته‌ن ده‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی و عەزیز رەسوڵ