دوای په‌سه‌ندكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك، سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌ره‌ب له به‌غدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌هۆی پلانێكی پارتی، كورد كورسییه‌كانی له كه‌ركووك زیاتر بووه و به قازانجی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌وڵه‌كانی له په‌رله‌مانی عێراق چڕ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی تشرینی یه‌كه‌م، دكتۆر سه‌لام زوبه‌یدی گوته‌بێژ له هاوپه‌یمانی نه‌سر له به‌غدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر سه‌یری كورسییه‌كان بكه‌ین له كه‌ركووك كه دابه‌ش كراوه به سه‌ر سێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، باكوری كه‌ركووك پێنج كورسی و ناوه‌ند چوار و حه‌ویجه و ریازیش سێ كورسیی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه لێی ورد بینه‌وه كورسییه‌كانی كورد زیاتر بوونه".
به‌هۆی پلانێكی پارتی كورسییه‌كانی كورد له كه‌ركووك زیاتر بوو
زیاتر گوتی، "له به‌غدا ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌وه له‌لای ئێمه وه‌ك ماڵی شیعی ڕوونه و هه‌نگاوه‌كانیش به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌یه، پێشتر دوو بازنه بوو له‌گه‌ڵ شه‌ش كورسی، ئێسته 11 كورسییه له‌گه‌ڵ سێ بازنه."
ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ناوماڵی كورد به باشی بزانێت مامه‌ڵه بكات، به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو كورسییه‌كانی كورد له‌و ناوچانه زیاتر ده‌بن. بۆیه پێمان وایه كه بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له كه‌ركووك به قازانجی كورد دابه‌ش كراوه"
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌عات 3:30 بۆ دواجار و دوای گفتوگۆیه‌كی چڕی چه‌ند ڕۆژه، پێكهاته‌كانی كه‌ركووك له‌باره‌ی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پارێزگایه گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقیشه‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه په‌سند كرا.
به بڕیاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی 2021ی وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاری كراوه له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق.