دوای ئه‌وه‌ی توركیا سووربوونی خۆی به سیستمی ئێس 400ی رووسی ده‌رده‌بڕێت كه ئه‌و سیستمه پێكدێت له مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانی. ئه‌مه‌ریكا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریكا هێڵی سووره و ئه‌گه‌ر له‌و هه‌نگاوه پاشه‌كشه نه‌كات، سزا ده‌درێت.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی توركیا سیستمی ئێس 400ی رووسی تاقی ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی تووشی مه‌ترسییه‌كی رژد ده‌كات كه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه و به‌كارهێنانی به‌لای ئه‌مه‌ریكا هێڵی سووره.
كڵارك كۆبه‌ر كه به‌رپرسی فرۆشتنی چه‌كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، بۆ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه توركیا له‌ژێر سێبه‌ری سیستمی ئێس 400 هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و وڵاته مه‌ترسیی هه‌یه، چونكه ئه‌مه‌ریكا رێی پێ نادات و ئه‌گه‌ر هه‌ر سووریش بێت، بێگومان سزا ده‌درێت.
ئه‌وه‌شی گوتووه، سزادانی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا ئاماده كراوه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی توركیا ئه‌ردۆغان له هه‌فته‌ی رابردوو رای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی تاقی كردووه‌ته‌وه كه سیستمێكی رووسییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تاوه رای گه‌یاندووه كه دژی ئه‌و سیستمه‌یه كه توركیا به‌ده‌ستی بخات، له‌كاتێكدا كه ئه‌و وڵاته ئه‌ندامی ناتۆیه.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ساڵی پار ئه‌مه‌ریكا توركیای ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمی ئێس 400 له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه، هێڵی سووره كه توركیا له 2017 ئه‌و سیستمه‌ی له رووسیا كڕیوه، بێگومان مه‌به‌ستی نزیكبوونه‌وه له‌و وڵاته بووه. به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی سزای ئه‌مه‌ریكای به‌دواوه ده‌بێت.
دواتریش ئه‌وه‌ی گوت، بۆ توركیا روونمان كردووه‌ته‌وه كه به‌كارهێنانی ئه‌و سیستمه به‌لای ئێمه ره‌تكراوه‌یه. هاوكات تا ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر هێڵین و ده‌مانه‌وێ ئه‌و وڵاته ئه‌و سیستمه به‌كار نه‌هێنێت. بۆیه سزادانی توركیا له‌سه‌ر مێزی ئه‌مه‌ریكادایه.